میدیا – هەولێر
مه‌كته‌بی سیاسیی یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK بەبۆنەى (30) ساڵه‌ی راگه‌یاندنی یه‌كگرتووی ئیسلامیی کوردستان په‌یامی پیرۆزباییان ئاڕاسته ده‌كات، له په‌یامه‌كه هیواى سەرکەوتن و پێشڤەچوونى زیاتر له‌كاره‌كانیان بۆ ده‌خوازی و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و یه‌ككریزی سه‌رجه‌م پارت و لایه‌نه‌كان له‌م قۆناغه‌ی ئه‌مڕۆ بۆ پاراستنی ده‌سته‌كه‌وته‌كان به‌ئه‌ركێكی به‌په‌له و پێویست ده‌زانێت.
ده‌قی په‌یامی پیرۆزباییه‌كه:
بۆ بەڕێز ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردنی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان
بابەت / پیرۆزبایی
سڵاوی سەرخۆبوون‌و ئازادی...
بەبۆنەی(30)ساڵه‌ی راگه‌یاندنی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان بەناوی خۆمان‌و تەواوی ئەندامو لایەنگرانی یەكێتیمانYNDK، جوانترین پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەكەین‌و خوازیارین ساڵیادی راگه‌یاندنی ئەمساڵتان هاندەر بێت بۆ زیاتر پێشڤەچوونتان .
بەڕێزان: یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان لەماوەی تەمەنی خەبات و تێكۆشانیدا، لەگۆڕەپانی سیاسی باشووری كوردستان جێ پەنجەی دیاربووه و وه‌ك لایه‌نێكی ئیسلاحیخواز هەموو كات له‌خزمه‌ت گەل و نیشتمان و ئایینه‌كه‌یدا بووه، ئەوەی لەم قۆناغەی ئەمڕۆشمان گرنگە یەكریزی و تەبایی سەرجەم هێز و لایەنەكانی كوردستانە بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و پێكه‌وه‌ژیان و ئاشتی و ته‌بایی و پاراستنی دەستكەوتەكانمان.لەم بۆنەیەتاندا جارێكی تر جەخت دەكەینەوە سەر زیاتر توندوتۆڵ كردنی پەیوەندی برایانەی نێوانمان و سەرجەم هێز و لایەنەكانی كوردستان .
هەر سەركەوتوو بن .... لەگەڵ رێزماندا.
مەكتەبی سیاسیی
یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK
6-2-2024