میدیا – هه‌ولێر:
شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسیی YNDKله شاری هه‌ولێر به‌شداری پرسه‌ی خوالێخۆشبوو فارووق له‌تیف حسین دیبه‌گه‌یی ده‌كات، پرسە و سەرەخۆشى مه‌كته‌بی سیاسیی و سەرکردایەتیی-YNDKیان بە بنەماڵەى خوالێخۆشبوو راگەیاند.
پاشنیوه‌ڕۆى رۆژی سێشەممە رێكه‌وتی 23/1/2024 شاندێكی مەکتەبى سیاسیى یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستانYNDK كه پێكهاتبوو له هه‌ڤاڵان (د.شاخەوان خالید کارگێڕى مه‌كته‌بی سیاسی و قه‌هار تاهیر و شاكر هاشم ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسییYNDK) له مزگه‌وتی فیرده‌وس به‌شداری پرسه‌ی خوالێخۆشبوو فارووق له‌تیف حسین دیبه‌گه‌یی ده‌كه‌ن، ئەمەو شاندی مەکتەبى سیاسیى YNDK پرسە و سەرەخۆشى و هاوخەمى سكرتێری گشتیی و مه‌كته‌بی سیاسیی و سەرکردایەتیىYNDK-یان بە بنەماڵە و كه‌سوكار و خزمانیان راگەیاند و ئومێدیان خواست ئەوە دوا ناخۆشیان بێت، له به‌رامبه‌ردا سوپاسی په‌یامی هاوخه‌می و به‌شداری مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK-یان له پرسه‌كه كرد