Print this page

مه‌كته‌بی سیاسیی YNDKبه‌شداری پرسه‌ی خوالێخۆشبوو سۆزان هادی ده‌كات

كانون2/يناير 23, 2024

میدیا – هه‌ولێر:

شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسیی YNDKله‌ شاری هه‌ولێر به‌شداری پرسه‌ی خوالێخۆشبوو سۆزان هادی ده‌كات، پرسە و سەرەخۆشى سكرتێری گشتیی و مه‌كته‌بی سیاسیی و سەرکردایەتیی-YNDKیان بە بنەماڵەى خوالێخۆشبوو راگەیاند.

پاشنیوه‌ڕۆى رۆژی سێشەممە رێكه‌وتی 23/1/2024 شاندێكی مەکتەبى سیاسیى یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستانYNDK كه ‌پێكهاتبوو له‌ هه‌ڤاڵان (د.شاخەوان خالید کارگێڕى مه‌كته‌بی سیاسی و قه‌هار تاهیر  و شاكر هاشم ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسییYNDK) له ‌مزگه‌وتی جه‌لیل خه‌یات به‌شداری پرسه‌ی خوالێخۆشبوو سۆزان هادی ده‌كه‌ن، كه‌ ده‌كاته‌ خوشكی هه‌ریه‌ك له‌ به‌رێز (نه‌وزاد هادی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان و لیوا بارزان قه‌ساب به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی هه‌ولێر)، ئەمەو شاندی مەکتەبى سیاسیى YNDK پرسە و سەرەخۆشى و هاوخەمى سكرتێری گشتیی و مه‌كته‌بی سیاسیی و سەرکردایەتیىYNDK-یان بە بنەماڵە و كه‌سوكار و خزمانیان راگەیاند و ئومێدیان خواست ئەوە دوا ناخۆشیان بێت، له‌ به‌رامبه‌ردا كاك نه‌وزاد هادی و بارزان قه‌ساب سوپاسی په‌یامی هاوخه‌می و به‌شداری مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK-یان له‌ پرسه‌كه‌‌ كرد.

Â