Print this page

مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK به‌شداری پرسه‌ی شه‌هید پێشڕه‌و دزه‌یی و خوالێخۆشبوو قوماشه‌ قادر ده‌كات

كانون2/يناير 17, 2024

میدیا – هه‌ولێر:

 مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK له ‌شاری هه‌ولێر به‌شداری پرسه‌ی شه‌هید پێشڕه‌و دزه‌یی و خواڵێخۆشبوو قوماشه‌ قادر ده‌كات، پرسە و سەرەخۆشى مه‌كته‌بی سیاسیی و سەرکردایەتیى -YNDKیان بە بنەماڵەى خوالێخۆشبووان راگەیاند.  

  پاشنیوه‌ڕۆى رۆژی چوارشەممە رێكه‌وتی 17/1/2024 ( د. شاخەوان خالید کارگێڕى مەکتەبى سیاسى یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستانYNDK و شاندی یاوه‌ری)، له ‌شاری هه‌ولێر به‌شداری پرسه‌ی شه‌هید (پێشڕه‌و دزه‌یی) له ‌مزگه‌وتی سه‌واف و‌ پرسه‌ی خوالێخۆشبوو (قوماشه‌ قادر) له‌ مزگه‌وتی سه‌عید سۆفی كه‌ ده‌كاته‌ خه‌سووی هه‌ڤاڵ شاكر هاشم ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی YNDKده‌كه‌ن، ئەمەو کارگێڕى مەکتەبى سیاسیى YNDK پرسە و سەرەخۆشى و هاوخەمى مه‌كته‌بی سیاسیی و سەرکردایەتیى YNDK -یان بە بنەماڵە و كه‌سوكار و خزمانیان راگەیاند و ئومێدیان خواست ئەوە دوا ناخۆشیان بێت، له‌ به‌رامبه‌ردا سوپاسی په‌یامی هاوخه‌می و به‌شداری مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK-یان له‌ پرسه‌كان كرد.