Print this page

پەیامی هاوخەمی غەفوور مەخمووری سکرتێری گشتیی YNDK بۆ بنەماڵەى شەهید (پێشڕەو دزەیى)

كانون2/يناير 16, 2024

 بەڕێزان بنەماڵەی شەهید (پێشڕەو دزەیى)

 سڵاوێکى برایانەى گەرم ...

 بەخەم و پەژارەیەكی زۆرەوە شەهیدبوونى کەسایەتیى ناسراوو چاکەخوازى شارى هەولێر کاک (پێشڕەو دزەیى)مان پێگەیشت، کە لە ئەنجامى هێرشى سوپاى پاسدارانى رژێمى داگیرکەرى ئێران بۆ سەر چەند ناوچەیەکى هەولێر و بە ئامانجگرتنى ماڵەکەى، خۆى و بەشێک لە ئەندامانى خێزانەکەى شەهیدبوون و بەشێکى دیکەیش برینداربوون، ئەم هەواڵە لە ناخەوە هەموو لایەکمانى دڵتەنگ و خەمبار کرد، خوالێخۆشبوو رۆڵێکی بەرچاوی لە بوارى کارى چاکەخوازى و ئاشتەوایى کۆمەڵایەتى هەبوو، لەدەستدانی کاک (پێشڕەو دزەیى) زیانێكی گەورەیە بۆ هەموو لایەکمان، بەناوی خۆمان و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و کۆمیتەی سەرکردایەتیی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان YNDK پرسە و سەرەخۆشیی گەرمی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێزو تەواوی خزمان و كەسوكاری خوالێخۆشبوو دەكەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین و، لە هەمان کاتدا زۆر بەتوندى ئەم کردەوە دژ بە مرۆڤایەتییە ئیدانە و شەرمەزار دەکەین و، لە یەزدانی مەزن داواكارین خوالێخۆشبوو بخاتە بەر رەحمەت و دلۆڤانی خۆی و دڵنەوایی و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.

 لەگەڵ رێزماندا.

 

براتان

غەفوور مەخمووری

سکرتێری گشتیی

یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان YNDK

16 / 1 ‌/ 2024