- گەلى خۆڕاگرو وڵاتپارێزى کوردستان ....
- بنەماڵەو کەسوکارى سەربەرزى شەهیدانى کوردستان ...
کاتژمێر 11:30ی شەوی 15 لەسەر 16ی کانوونی دووەمی 2024، جارێکى دیکە سوپای پاسدارانی رژێمى داگیرکەرى ئێران بە چەند مووشەکێکی بالیستیکی چەند ناوچەیەکی مەدەنى هەولێری بۆردومان کرد، بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان بەداخەوە چوار هاوڵاتیی سڤیل شەهید و 6 هاوڵاتى دیکەش بریندار بوون، پرسەو سەرەخۆشى و هاوخەمى خۆمان بە بنەماڵەى شەهیدەکان رادەگەیەنین و، هیواى زووچاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین.
سوپای پاسدارانى رژێمى داگیرکەرى ئێران لە راگەیاندراوێکیدا وەک سروشتى هەمیشەیى بیانووى بێبنەماى بۆ هێرشەکانى هێناوەتەوە، بە شایەدى هەموو لایەک هەولێر هەمیشە شارێکى سەقامگیر و سەنگین بووەو هیچ کات هۆکارى هەڕەشە نەبووە بۆ سەر هیچ لایەک.
ئەم هێرشەى رژێمى داگیرکەرى ئێران پێشێلکردنێکی ئاشکرای سەروەریی کوردستان Ùˆ عێراقە، بێگومان ئێمە بە پلەى یەک ØÚ©ÙˆÙ…ەتى عێراق Ù„Û• ئەنجامدانى ئەو هێرشانە بە بەرپرسیار دەزانین، بە ئامانجگرتنى هەولێرى قەڵاى خۆڕاگرى Ùˆ بەرخودان لەلایەن سوپای پاسدارانى رژێمى داگیرکەرى ئێران ئاماژەیەکى مەترسیدارە، بۆیە پێویستە هەموو لایەکمان دژى ئەو هێرشانە بوەستینەوە، هەروەها پێویستە Ú©Û†Ù…Û•ÚµÚ¯Û•ÛŒ نێودەوڵەتی بەرامبەر بەو هێرشانە تەنها سەیرکەر نەبن Ùˆ بێدەنگ نەمێنن، بەڵکو پێویستە هەڵوێست وەربگرن Ùˆ سنوورێک بۆ دەستدرێژییەکانى ئێران دابنێن.
ئێمە Ù„Û• یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK ØŒ زۆر بە توندى دژى ئەو هێرشانەى رژێمى داگیرکەرى ئێران دەوەستینەوەو ئیدانەیان دەکەین، ئەو هێرشەى ئێران جارێکى دیکە ئەو راستییە دەسەلمێنێت کەوا عێراق وڵاتێکى بێ سەروەرییە، ØÚ©ÙˆÙ…ەتەکەى دەسەڵاتى بەسەر خاک Ùˆ ئاوو ئاسمانى عێراقدا نەماوەو عێراق بۆتە وڵاتێکى بێ سەروەرى.
لێرەوە؛ داوا Ù„Û• تەواوى هێزو لایەنە سیاسییەکانى کوردستان دەکەین کەوا یەکڕیزو هاوهەڵوێست بن بۆ پاراستن Ùˆ پشتیوانیکردن Ù„Û• قەوارەی سیاسیى هەرێمی کوردستان Ùˆ دژى هەر هێرش Ùˆ Ù‡Û•ÙˆÚµÛŽÚ©ÛŒ تێکدەرانەى داگیرکەران Ùˆ دوژمنان Ùˆ ناØÛ•زان بوەستنەوە، بێگومان ئەوەش ئەڕکى نەتەوەیى Ùˆ نیشتمانى هەر هەموو لایەکمانە.
- نەمرى و سەربەرزى بۆ تەواوى شەهیدانى رێى ئازادى و سەرخۆبوونى کوردستان.
- سەرکەوێ ویستى هەقخوازانەى گەلى کوردستان.
- مردن Ùˆ رووڕەشى بۆ داگیرکەران Ùˆ دوژمنان Ùˆ ناØÛ•زانى کوردستان.
مەکتەبى سیاسیى
یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK
16 / 1 / 2024 هەولێر - باشوورى کوردستان