میدیا - هەولێر :
ئێوارەى ڕۆژى شەممە، رێکەوتى 30 / 12 / 2023 ، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە بەڕێز (زاگرۆس فەتاح ئاغا) ئەندامى مەکتەبى سیاسیى پارتى دیموکراتى کوردستان کرد، بەهۆى کۆچی دوایی کەسایەتیى چاکەخواز خاتوو (تەلا قادر ئاغا)ى دایکى بەڕێزیان و هاوژینى شەهیدى فەرماندەو قارەمان (فەتاح ئاغاى سیوەیل).
سكرتێری گشتیی YNDK لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا، پرسە و سەرەخۆشى و هاوخەمی و خۆی و سەرکردایەتیی YNDK ی بە بەڕێزیان و بنەماڵە بەڕێزەکەیان راگەیاند و، هیوای خواست ئەوە دوا خەم و ناخۆشییان بێت و یەزدانى مەزن خوالێخۆشبوو بخاتە بەر رەحمەت و دلۆڤانى خۆى و دڵنەوایى و ئارامییش بە بەڕێزیان و کەسوکارو بنەماڵەکەیان ببەخشێت، لەلایەن خۆیەوە بەڕێز (زاگرۆس فەتاح ئاغا) بەناوى خۆى و بنەماڵەکەیانەوە پێزانین و خۆشحاڵى خۆى بۆ ئەو پەیوەندى و هاوخەمییەى سکرتێرى گشتیى YNDK دەربڕى و سوپاسى کردن.