Print this page

پەیامی هاوخەمی غەفوور مەخمووری سکرتێری گشتیی YNDK بۆ بنەماڵەى کەسایەتى وڵاتپارێز خوالێخۆشبوو (فریاد هیرانى)

كانون1/ديسمبر 31, 2023

بەڕێزان بنەماڵەی نووسەرو رۆژنامەنووس خوالێخۆشبوو (فریاد هیرانى)

 سڵاوێکى برایانەى گەرم ...

 بەخەم و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی نووسەرو رۆژنامەنووس و پێشمەرگە و کەسایەتیى وڵاتپارێز کاک (فریاد هیرانى)یمان پێگەیشت، ئەم هەواڵە لە ناخەوە هەموو لایەکمانى دڵتەنگ و خەمبار کرد، خوالێخۆشبوو رۆڵێکی بەرچاوی لە بوارى رۆژنامەنووسى و کارى نەتەوەیى و نیشتمانى هەبوو، لەدەستدانی کاک (فریاد هیرانى) زیانێكی گەورەیە بۆ هەموو لایەکمان، بەناوی خۆمان و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و کۆمیتەی سەرکردایەتیی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان YNDK پرسە و سەرەخۆشیی گەرمی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێزو تەواوی خزمان و كەسوكاری خوالێخۆشبوو دەكەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین و، لە یەزدانی مەزن داواكارین خوالێخۆشبوو بخاتە بەر رەحمەت و دلۆڤانی خۆی و دڵنەوایی و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.

 لەگەڵ رێزماندا.

 

براتان

غەفوور مەخمووری

سکرتێری گشتیی

یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان YNDK

30 / 12 ‌/ 2023