Print this page

بەبۆنەى سەرى ساڵى تازەو جەژنى (لەدایکبوونى حەزرەتى مەسیح) سکرتێرى گشتیى YNDK پیرۆزبایى لە خوشك و برایانی کریستیان دەکات

كانون1/ديسمبر 25, 2023

ميديا - هەولێر:

سكرتێرى گشتیى YNDK ، بەبۆنەی سەری ساڵی تازەی زایینی و جەژنی لەدایكبوونی حەزرەتی مەسیح (دروودی خوای لەسەر بێت) پیرۆزبایى لە خوشک و برایانى کریستیان دەکات و هیوا دەخوازێت ئەم جەژنانە ببێتە مایەى خێرو خۆشى بۆ هەموو لایەک.

غەفوور مەخموورى سکرتێرى گشتیى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK ، لە پەیامێکیدا بەبۆنەى سەری ساڵی تازەی زایینی و جەژنی لەدایكبوونی حەزرەتی مەسیح (دروودی خوای لەسەر بێت) پیرۆزبایى لە سەرجەم خوشک و برایانى کریستیان لە کوردستان و تەواوى جیهان دەکات و هیواى خۆشبەختى و ئاسوودەییان بۆ دەخوازێت، ئەمەش دەقى پەیامەکەیە :

خوشک و بریانى ئازيزو بەڕێزى کریستیان لە کوردستان و تەواوى جیهان

بە سڵاوو رێز و خۆشەویستى و بەهه‌ستێكی پڕ له شادى و‌ كامه‌رانی، بەبۆنەى سەری ساڵی تازەی زایینی و جەژنی لەدایكبوونی حەزرەتی مەسیح (دروودی خوای لەسەر بێت) پڕ بەدڵ پیرۆزباییتان لێده‌كه‌ین و، لە یەزدانى مه‌زن ده‌پاڕێینه‌وه‌ کەوا ئەم جەژنە ببێتە جەژنى خێرو خۆشى و ئاسوودەیى و خۆشبەختى بۆ هەموو لایەک.

هیڤیدارین ئەو بۆنەیە ببێتە هۆکارى سەرەتای كۆتاییهاتنی تەواوى ئەو دەربەدەرى و ناخۆشی و نەهامەتیانەی کەوا هێزە تاریکپەرستەکان بەسەر خوشک و برایانى کریستیانیان داهێنا، پێویستە لەم یادەدا هەموو لایەکمان بەیەکەوە کار بۆ چەسپاندنى ئاشتی و ئارامی و قوڵکردنەوى زیاترى گیانى برایەتى و پێکەوەژیان بکەین و، بەیەکدەنگ تیرۆرو توندو تیژى رەتبکەینەوە.

دووباره‌ رێزو پیرۆزباییمان قبووڵ بفه‌رموون.

غەفوور مەخموورى

سکرتێرى گشتیى

یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK

٢٤ / ١٢ / ٢٠٢٣