Print this page

هه‌رێمی كه‌ركووكیYNDK سه‌ردانی لقی (3)ی پارتی دیموكراتی كوردستانPDK ده‌كات

كانون1/ديسمبر 16, 2023

میدیا – كه‌ركووك

شاندێكی هه‌رێمی كه‌ركووكی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK؛ سه‌ردانی لقی (3)ی پارتی دیموكراتی كوردستانPDK ده‌كات، به‌مه‌به‌ستی پیرۆزبایی كردنه‌وه‌ی باره‌گای لق و پرسی هه‌ڵبژاردن و رەوشی سیاسی گفتوگۆیان كرد .

رۆژی شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 16-12-2023 شاندێكی هه‌رێمی كه‌ركووكی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK كه ‌پێكهاتبوو له‌هه‌ڤاڵان ( مه‌سعود سه‌عید مه‌حموود و سه‌رمه‌د زوراو ره‌شید كارگێڕانی هه‌رێمی كه‌ركووك)، سه‌ردانی لقی (3)ی پارتی دیموكراتی كوردستانPDK -یان كرد و له‌لایه‌ن به‌رێز ( محه‌مه‌د كه‌مال به‌رپرسی لق و ئه‌ندامانی لق) به‌گه‌رمی پێشوازییكران.

سه‌ره‌تا شاندی هه‌رێمی كه‌ركووكیYNDK تیشكی خسته‌ سه‌ر شه‌شه‌م كۆنگره‌یYNDK كه سه‌ركه‌وتووانه‌ كۆتایی هات،هه‌روه‌ها پیرۆزبایی كردنه‌وه‌ی باره‌گای لقی(3)ی PDK یان له‌كه‌ركووك لێكردن و  له‌ به‌رامبه‌ردا به‌رێز (محه‌مه‌د كه‌مال به‌رپرسی لقی (3)ی پارتی دیموكراتی كوردستان) پیرۆزبایی به‌ستن و سه‌ركه‌وتنی كۆنگره‌ی لێكردن، هه‌روه‌ها باس له‌ گرنگی به‌شداریكردن له ‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك كرا، بۆ هه‌ماهه‌نگی و پێكه‌وه‌ كاركردنی هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌پێناو سه‌رخستنی كورد له ‌كه‌ركووك، هه‌روه‌ها باس له‌ره‌وشی سیاسی كوردستان كراو جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی تەواوی هێز و لایەنە سیاسییه‌كان بۆ به‌دەستهێنانی مافەكانی گەلی كوردستان.

لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا و ته‌واوی لایه‌نه‌كانی كه‌ركووك لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەله‌كه‌مان.