میدیا – هەولێر:
 مەکتەبى سیاسیى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى كوردستان YNDK ØŒ Ù„Û• راگەیاندراوێکیدا؛ داوا Ù„Û• کوردستانیانى کەرکووک Ùˆ موسڵ Ùˆ ناوچە دابڕێنراوەکانى کوردستان دەکات بەشدارى Ù„Û• هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان بکەن و، بەشداریکردن Ùˆ دەنگدانى کوردستانیانى ناوچە دابڕێنراوەکانى کوردستانى Ù„Û• پرۆسەى هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکان بە ئەرکێکى نەتەوەیى Ùˆ نیشتمانى دەزانێت. ئەمەش دەقى راگەیاندراوەى مەکتەبى سیاسیى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى كوردستان YNDK Û•:Â
Â
 جەماوەرى وڵاتپارێزو خۆڕاگرى شارى کەرکووک و موسڵ و ناوچە دابڕێنراوەکانى کوردستان ...
Â
 وەک ئاگادارن ڕۆژی دووشەممە، رێکەوتى 18ی کانوونی یەکەمی 2023، پرۆسەی هەڵبژاردن و دەنگدان بۆ هەڵبژاردنى ئەنجومەنی پارێزگاکان بەڕێوەدەچێت، ئەم هەڵبژاردنە؛ گرنگى و کاریگەرى بۆ ئێستا و داهاتووى گەلى کوردستان هەیە و، پەیوەستە بە پرسى مێژوویی و نەتەوەیی کەرکووک و موسڵ و تەواوى ناوچە دابڕێنراوەکان (داگیرکراوەکان)ى کوردستان، بۆیە داوا لە تەواوى کوردستانیانى کەرکووک و موسڵ و ناوچە دابڕێنراوەکانى کوردستان دەکەین وەک ئەرکێکى نەتەوەیى و نیشتمانى بۆ بەرەنگاربوونەوەو رەتکردنەوەى سیاسەتی بەعەرەبکردن و برسیکردنى خەڵکى کوردستان و یەکلاکردنەوەی پرسى کوردستانیبوونى ئەم ناوچانە بەشداری لە هەڵبژاردن بکەن و ڕۆژی دووشەممە 18ی کانوونی یەکەمی 2023، بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و دەنگ بدەن، بەشداریكردن و دەنگدانتان ئەرکێکی نەتەوەیی و نیشتمانییە و، هەنگاوێکى گرنگە بۆ یەکلاکردنەوەى چارەنووسى ئەو ناوچانە لە دواڕۆژدا.
- نەمرى و سەربەرزى بۆ تەواوى شەهیدانى رێى سەرخۆبوون و ئازادى کوردستان.
- مردن و روورەشى بۆ داگیرکەران و دوژمنانى کوردستان.
- سەرکەوێ ویستى هەقخوازانەى گەلى کوردستان.
Â
Â
مەکتەبی سیاسیی
یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى كوردستان YNDK
14 / 12 / 2023 هەولێر - کوردستان