Print this page

شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسییYNDK سه‌ردانی حزبی دیموكراتی بێت نه‌هرێن ده‌كات

كانون1/ديسمبر 14, 2023

میدیا- عه‌نكاوه‌:

شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK؛ سه‌ردانی حزبی دیموكراتی بێت نه‌هرێن ده‌كات، به‌مه‌به‌ستی پیرۆزبایی به‌ستنی هه‌شته‌م كۆنگره‌ی حزبی دیموكراتی بێت نه‌هرێن، هه‌روه‌ها گفتۆگۆیان ده‌رباره‌ی رەوشی سیاسی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ كرد.

رۆژی پێنچ شەممە رێكه‌وتی 14-12-2023، شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستانYNDK  كە پێكهاتبوو لە هەڤاڵان ( د. شاخەوان خالید کارگێڕى مەکتەبى سیاسى و و فاخیر نانه‌كه‌لی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی هه‌رێمی هه‌ولێر و جه‌لال سمایل کارگێڕى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییەکان و ئه‌رسه‌لان كاروانی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كان)، سەردانی حزبی دیموكراتی بێت نه‌هرێن-یان لە  عه‌نكاوه‌ كرد و بەگەرمی لەلایەن بەڕێزان ( كاك رۆمیۆ هه‌كاری سكرتێری گشتی و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی نوێی حزبی دیموكراتی بێت نه‌هرێن ) پێشوازییان لێكرا.

سه‌ره‌تا کارگێڕى مەکتەبى سیاسىYNDK تیشكی خسته‌ سه‌ر شه‌شه‌م كۆنگره‌یYNDK كه‌سه‌ركه‌وتووانه‌ كۆتایی هات و له ‌هه‌مان كاتدا پیرۆزبایی به‌ستن و سه‌ركه‌وتنی هه‌شته‌م كۆنگره‌ی حزبی دیموكراتی بێت نه‌هرێنی لێكردن، له‌به‌رامبه‌ردا ( كاك رۆمیۆ هه‌كاری سكرتێری گشتی حزبی دیموكراتی بێت نه‌هرێن) پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی كۆنگره‌ی لێكردن و تیشكی خسته‌ سه‌ر هه‌شته‌م كۆنگره‌یان كه‌ له ‌رۆژانی رابردوو له‌ پارێزگای دهۆك به‌سترا و سه‌ركه‌وتووانه‌ كۆتایی هات. هه‌روه‌ها باس لە رەوشی سیاسی كوردستان و ناوچەكە كراو، جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی تەواوی هێز و لایەنە سیاسى و پێكهاتەكان له‌ پێناو به‌دیهێنانی ته‌واوی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان و چاككردنی ژیان و گوزه‌رانی فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان و خزمه‌تكردنی زیاتری خه‌ڵكی كوردستان.

لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لە پێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.