Print this page

سكرتێری گشتیی YNDK پیرۆزبایى لە سکرتێرى گشتى و سەرکردایەتیى حزبى زەحمەتکێشانی کوردستان دەکات

كانون1/ديسمبر 12, 2023

 میدیا - هەولێر :

 

 ئێوارەى ئەمڕۆ سێشەممە، رێکەوتى 12 / 12 / 2023 ، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، پیرۆزبایى لە بەڕێز بەڵێن عەبدوڵڵا سکرتێرى گشتیى حزبى زەحمەتکێشانی کوردستان کرد، بەبۆنەى (38) سى و هەشتەمین ساڵیادى دامەزراندنى حزبى زەحمەتکێشانی کوردستان و، هیواى پێشڤەچوون و سەرکەوتنى بۆ خواستن.

 سكرتێری گشتیی YNDK لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا، بەبۆنەى (38) سى و هەشتەمین ساڵیادى دامەزراندنى حزبى زەحمەتکێشانی کوردستان، پیرۆزبایى خۆى و سەرکردایەتیى YNDKى بە بەڕێزیان و سەرکردایەتیى حزبى زەحمەتکێشانی کوردستان راگەیاند و، هیوای پێشڤەچوونى زیاترو سەرکەوتنى بۆ خواستن، سکرتێرى گشتیى حزبى زەحمەتکێشانی کوردستان لەلایەن خۆیەوە سوپاسى سکرتێرى گشتیى YNDKى کرد بۆ ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەو گەیاندنى پەیامى پیرۆزبایى YNDK بە حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان.

 هەر لە پەیوەندییەکەدا جەختیانکردەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوو لا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.