میدیا – ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران:
شاندێكی هه‌رێمی سۆرانی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK؛ سه‌ردانی لقی سۆرانی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران ده‌كات، سەبارەت به شه‌شه‌م كۆنگره‌یYNDK و ده‌ڤه‌ری سۆران و رەوشی سیاسی گفتوگۆیان كرد .
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه رێكه‌وتی 12-12-2023 شاندێكی هه‌رێمی سۆرانی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK كه پێكهاتبوو له‌هه‌ڤاڵان( مامۆستا پاڵه گه‌ردی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌رپه‌رشتیاری هه‌رێمی سۆرانیYNDK و مه‌عروف سمیلانی به‌رپرسی هه‌رێمی سۆران و مامۆستا عوسمان باڵابه‌رز كارگێڕی هه‌رێمی سۆران)، سه‌ردانی لقی سۆرانی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان -یان كرد و له‌لایه‌ن به‌رێزان ( واحید محه‌مه‌د قاسم به‌رپرسی لق و خاوه‌ن هیوا سه‌لیم به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كان و ئیسماعیل مه‌حموود و سالح دێوانه و جه‌بار حه‌سه‌ن كارگێڕانی لقی سۆران) به‌گه‌رمی پێشوازییكران.
سه‌ره‌تا سه‌رپه‌رشتیاری هه‌رێمی سۆرانیYNDK پیرۆزبایی (38) ساڵه‌ی دامه‌زراندنی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی لێ‌كردن و هیوای سه‌ركه‌وتنی زیاتری بۆ خواستن و پاشان تیشكی خسته سه‌ر شه‌شه‌م كۆنگره‌یYNDK كه سه‌ركه‌وتووانه كۆتایی هات، له به‌رامبه‌ردا به‌رێز (واحید محه‌مه‌د قاسم به‌رپرسی لقی سۆرانی حزبی زه‌حمه‌تكێشان) سوپاس و پیرۆزبایی به‌ستن و سه‌ركه‌وتنی كۆنگره‌ی لێ‌كردن، هه‌روه‌ها باس له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران كرا، بۆ هه‌ماهه‌نگی و پێكه‌وه كاركردنی هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌پێناو خزمه‌تكردنی شاره‌كه، هه‌روه‌ها باس له‌ره‌وشی سیاسی كوردستان كرا‌و جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی تەواوی هێز و لایەنە سیاسییه‌كان بۆ پاراستن و چەسپاندنی دەسكەوتەكان و به‌دەستهێنانی زیاتری مافەكانی گەلی كوردستان.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا و ته‌واوی لایه‌نه‌كانی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی ده‌ڤه‌ره‌كه.