Print this page

پەیامى هاوخەمى سکرتێرى گشتیى YNDK بۆ کەس و کارى قوربانیانى کارەساتى سۆران

كانون1/ديسمبر 09, 2023
بەداخەوە ئێوارەى ئەمڕۆ هەینى، رێکەوتى 8 / 12 / 2023 لە ئەنجامی ڕوودانی ئاگرکەوتنەوە لە باڵەخانەیەک لە شارى سۆران، ژمارەیەک هاووڵاتی گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکى دیکەیش بریندار بوون.
روودانى ئەم کارەساتە هەموو لایەکمانى دڵتەنگ و خەمبار کرد، بەناوى خۆمان و کۆمیتەى سەرکردایەتیى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK پرسەو سەرەخۆشی گەرمى خۆمان ئاراستەى كەسوكاری قوربانیانی ئەو کارەساتە دڵتەزێنە دەكەين و خۆمان بە هاوخەمیان دەزانین و، هیوای زووچاكبوونەوەش بۆ برینداران دەخوازين.
غەفوور مەخمووری
سكرتێری گشتیی
یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK
8 / 12 / 2023