Print this page

شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسییYNDK به‌شداری مه‌ڕاسیمی رێزلێنان له‌ هاوڕێ سه‌عد خالید ده‌كات

تشرين2/نوفمبر 27, 2023

   میدیا- هه‌ولێر :

  شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK؛ به‌شداری مه‌ڕاسیمی رێزلێنان له‌ (44) ساڵ خه‌بات و تێكۆشانی هاوڕێ سه‌عد خالید پێشمه‌رگه‌ و جێگری سكرتێری حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان ده‌كات.

ئێواره‌ی ئەمڕۆ دووشەممە رێکەوتی 27-11-2023 شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK كه ‌پێكهاتبوو له‌ هه‌ڤاڵان (د. شاخەوان خالید کارگێڕى مەکتەبى سیاسى و شاکر هاشم ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و به‌رپرسی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كان) به‌شدارییان له‌ مه‌ڕاسیمی رێزلێنان له‌ هاوڕێ سه‌عد خالید پێشمه‌رگه‌ و جێگری سكرتێری حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان به‌ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی حزبی و حكومی و رێكخراوه‌یی و نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسان و مامۆستایانی زانكۆ و كه‌سایه‌تی له‌ هۆڵی ئه‌وتار له‌شاری هه‌ولێر كرد.  
به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك وتار پێشكه‌شكران كه‌هه‌موویان جه‌ختیان له‌رۆل و كاریگه‌ری و خزمه‌تی (44) ساڵ خه‌بات و تێكۆشانی هاوڕێ سه‌عد خالید ده‌كرد و مه‌دالیای رێزلێنان و چه‌پكه‌ گوڵی به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ پێشكه‌شكراو، له‌كۆتاییدا هاوڕێ سه‌عد سوپاسی ئه‌و رێزلێنانه‌ و ئاماده‌بووانی كرد.