ئاژانسهكان
هاوسەرۆكی ئەنجومەنی جێبەجێكاری سوریای دیموكرات ڕایگەیاند: لەگەڵ ئەوەی بەرگری ئاسمانی رۆژئاوای كوردستان هێشتا لەژێر دەستی وەزارەتی بەرگری ئەمریكادایە، بەڵام ئۆپۆزسیۆنی سوریا و سوپای توركیا پاكتاوی نەژادی گەلی كورد دەكەن.
ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆكی ئەنجومەنی جێبەجێكاری سوریای دیموكرات لە جریوەیەكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی: لەگەڵ ئەوەی بەرگری ئاسمانی ڕۆژئاوای كوردستان هێشتا لەژێر دەستی وەزارەتی بەرگری ئەمریكادایە، بەڵام ئێستا كە 21 ڕۆژ تێپەڕیوە بەسەر هێرشەكەی سوپای توركیا، هێشتا توركیا لە لەشكركێشییەكەی نەوەستاندووە.
ئاماژەی بەوەشكردووە: توركیا هێرش دەكات و شەڕڤانانی ناوەندی تەلتەمر لەناو دەبات، بە پرسیارەوە نووسیویەتی: چۆن ئەمریكا ڕێگری لە توركیا ناكات لە ئەنجامدانی ئەم كارەدا.
ئیلهام ئەحمەد باسی لەوەشكردووە: لە ڕێككەوتنەكەدا شارۆچكەی تەلتەمر لەو ناوچانەدا نییە، كە بەپێی ڕێككەوتن لێی كشاینەوە، تەلتەمر شاری كەمایەتییە نەتەوەیەكانی سریانيى و ئاشورییەكانە، بەڵام لەئێستادا لەلایەن سوپای توركیا بە تانك و مووشەك بۆردوومان دەكرێت و پاكتاوی نەتەوەی تیدا ئەنجامدەدرێت.
سهرچاوه: خەڵك – بەشی هەواڵ