شاخه‌وان خالید
له‌سه‌روبه‌ندی نزیكبوونه‌وه‌ی واده‌ی به‌ستنی شه‌شه‌م كۆنگره‌ی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK له‌كاتێكدایه ره‌وشی ئاڵۆزی ناوچه‌كه و جیهان به‌گشتی، لێمان ده‌خوازێ كه‌سانێكی به‌توانا و لێهاتوو له‌سه‌ركردایه‌تی داهاتوویYNDK بن، بۆ ئه‌وه‌ی دڵسۆزانه خزمه‌ت به‌ئه‌ندامان و جه‌ماوه‌ری خۆیان بكه‌ن و فاكته‌رێك بن بۆ خۆشگوزه‌رانی هاووڵاتییانی كوردستان به‌گشتی.
كۆنگره‌ی شه‌شه‌میYNDK بۆ رێكخستنه‌وه و نوێگه‌ری و به‌هێزكردنی یه‌كێتیمانYNDK و یه‌كریزی و یه‌كھه‌ڵوێستی نیشتمانی كوردستانی ده‌به‌سترێت، بۆیه ده‌بێ هه‌موو ئه‌ندامانی شه‌شه‌م كۆنگره به‌شدار بن له‌م نوێبونه‌وه‌یه‌دا، كۆنگره‌ی ئه‌م جاره ره‌چه شكێنه، له‌سه‌ر بناغه‌ی خزمه‌ت و كاركردن كه‌سانی باش و لێهاتوو پاك و نیشتمانپه‌روه‌ر بێنه پێشه‌وه، ئه‌و هه‌ڤاڵه‌ی هەر به‌رپرسیاریه‌تییه‌ك وه‌رده‌گرێت ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی له پێشدا بۆسه‌رخستنی یه‌كێتیمانYNDK و ئامانج و به‌رنامه‌كانی ته‌رخان بكات، كه ئامانجی سه‌ره‌كیYNDK خزمه‌تكردنی هاووڵاتییان و خۆشگوزه‌رانی و دابینكردنی كه‌شێكی ئارام و ئاسایشه بۆخه‌ڵكی كوردستان و كاركردن بۆ مافه‌كانی گه‌لی كوردستان،كاركردنه بۆ خه‌باتی نه‌ته‌وه‌ییمان له هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان، به‌نیازین له كۆنگره‌ی شه‌شه‌م له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كان كاره‌كان به دیدگایه‌كی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی دابڕێژینه‌وه.
ئه‌وانه‌ی خۆیان بۆ سه‌ركردایه‌تی و ستافه‌كانیYNDK كاندید ده‌كه‌ن، تەنیا لایەنی حزبی تیایاندا رەچاو نەكرێت، بە قەد ئەوەی دڵسۆزی و پسپۆڕی و لێهاتوویی كەسەكە پێوەر بێت و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی بخاته سه‌ر هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی دیكه.
ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی دەیانەوێ خۆیان بۆ سه‌ركردایه‌تی داهاتوویYNDK كاندید بكه‌ن، بە ده‌رچوونیان پێویسته به گیانێكی نیشتمانپەروەر و نەتەوەیی لە داهاتوو كار بكەن، لەو كەسانە نه‌بن كە تەنیا بۆ گیرفانی خۆیان هەوڵ دەدەن، مەبەست لە چوونیان بۆ سه‌ركردایه‌تی و وه‌رگرتنی هه‌ر پۆستێك بەدەستهێنانی پلە و پایە و پارە و ئیمتیازات نه‌بێت، به‌ڵكو قسه له بەرژەوەندی خەڵكی كوردستان بكات و دڵسۆزی خاك و نیشتمان بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئیمه ڕاو بۆچوونمان هه‌میشه لە بەرژەوەندی میللەتەكەمان بووه، وا پەروەردە و گۆشكراون هەموو تەمەنمان بۆ سەرخستنی كوردستان و خزمەتكردنی خەڵك دەبێت، بۆیە ئه‌وه‌ی ئه‌و سیفه‌تانه‌ی تێدایه شایانی ئەوەیه دەنگی پێبدرێت و ببێته نوێنەری راستەقینەی YNDK و گه‌له‌كه‌یان له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كان، ده‌با ده‌نگ به‌و كه‌سانه بده‌ین و سه‌ریان بخه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش ئێمه و میلله‌ته‌كمان سه‌ربخه‌ن.