میدیا – ئه‌مستردام
ئه‌مرۆ رێكه‌وتی 29 / 10 / 2023 ، نوێنه‌ری YNDK لە ئه‌وروپا له‌شاری ئه‌مستردامی هۆڵه‌ندا ئامادەى رێوڕەسمى پرسەى خوالێخۆشبوو (ئه‌كره‌م عومه‌ر مسته‌فا چاوش) كه‌سایه‌تی ناسراوی شاری سلێمانی بوو، پرسە و سەرەخۆشى بە بنەماڵەى خوالێخۆشبوو راگەیاند.
مامۆستا فه‌خره‌دین زیاره‌تی نوێنه‌ری یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDKله ئه‌وروپا لەشارى ئه‌مستردامی وڵاتی هۆڵه‌ندا، ئامادەى پرسەى کەسایەتى ناسراوى شاری سلێمانی خوالێخۆشبوو (ئه‌كره‌م عومه‌ر مسته‌فا چاوش) بوو كه له‌لایه‌ن لێژنه‌ی ناوچه‌ی هۆڵه‌ندای پارتی دیموكراتی كوردستان رێكخرا بوو، نوێنه‌ری YNDK پرسەو سەرەخۆشى و هاوخەمى خۆی و سەرکردایەتیى YNDK ی بە بنەماڵەى خوالێخۆشبوو و هه‌ڤاڵانی لیژنه‌ی ناوچه‌ی هۆڵه‌ندای پارتی راگەیاند و هیوای خواست ئەوە دوا ناخۆشیان بێت، له‌به‌رامبه‌ردا سوپاسی بەشدارى و هاوخەمی نوێنه‌ری ( YNDK ) یان كرد.