میدیا - هەولێر:
پێشنیوەڕۆی ئهمڕۆ 23 / 10 / 2023، سكرتێری گشتیی YNDK بەمەبەستى دەربڕینى هاوخەمى و سەرەخۆشیکرن لە گەلى فەلەستین سەردانی كۆنسڵخانەی گشتیی دەوڵەتی فەلەستینی لە هەولێر كرد و، وێڕاى سەرەخۆشیکردن، باس لە پەیوەندى نێوان هەردوولا کرا.
پێشنیوەڕۆی ئهمڕۆ دووشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK بە یاوەرى هەڤاڵان (قەهار مەخموورى ئەندامى مەکتەبى سیاسى و فاخیر نانەکەلى کارگێڕى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییەکانى YNDK)، سەردانی كۆنسڵخانەی گشتیی دەوڵەتی فەلەستین-ی لە شاری هەولێر كردو، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزان (باڵیۆز نەزمی حەزوری كۆنسڵی گشتی دەوڵەتى فەلەستین لە کوردستان و سکرتێرى یەکەمى کۆنسڵخانە و ستاف و کارمەندانى کۆسڵخانەوە) پێشوازی كرا، لە دیدارەکەدا سەبارەت بە شەڕو پێدادانەکانى نێوان بزووتنەوەى حەماس و سوپاى ئیسرائیل لە فەلەستین گفتوگۆ کرا، سكرتێری گشتیی YNDK روانینى خۆى خستەڕوو و، وتى: ( بەداخەوە لە ئەنجامى ئەو شەڕو ئاڵۆزییانەدا بە هەزاران کەس کوژراو بریندارو ئاوارە بوون کەوا زۆربەیان خەڵکى سڤیلن، بێگومان ئەو شەڕە کاریگەرى کردۆتە سەر رەوشى سیاسى ناوچەکەو جیهانیش، بە بڕواى ئێمە هیچ کاتێک شەڕ چارەسەرى کێشەکانى نەکردووە، بگرە کێشەکانى زیاتر ئاڵۆز کردووە، پێویستە چەکەکان بێدەنگ بکرێن و کێشەکان لە ڕیگەى دیالۆگەوە یەکلابکرێنەوە.)، هەروەها وتى: (هاتووین بۆ ئەوەى پرسەو سەرەخۆشى و هاوخەمى خۆمان و سەركردایەتیی YNDK بە بەڕێزتان و لەرێگەى ئێوەشەوە بە سەرۆک و گەلى فەلەستین رابگەیەنین و، هیودارین ئەو دوا ناخۆشى گەلى فەلەستین بێت)، لەبەرامبەردا كۆنسڵی گشتیی فەلەستین خۆشحاڵی خۆیانی بۆ ئەو سەردان و بەسەرکردنەوەیە دهربڕی و سوپاسی هەڵوێستەكانی سكرتێری گشتی و سەركردایەتی YNDK ی كرد و، هەر لە دیدارەکەدا باس لە رەوشى سیاسى فەلەستین و کوردستان و هاوکارى و هاوخەباتى نێوان هەردوو گەل کرا.
لهدوا تهوهری دیدارهكهشدا باس لە پەیوەندی مێژوویی نێوان هەردوو گەلی فەلەستین و كورد و چۆنیەتی پتەوكردن و پێشخستنی ئەو پەیوەندییانە لە پێناو زیاتر خزمەتكردنی دۆزی رەوای هەردوو گەل كرا.