Print this page

مه‌كته‌بی سیاسیی YNDKپێشوازى لە شاندێكی باڵای كۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریKNK دەكات

تشرين1/أكتوير 19, 2023

    میدیا - هەولێر

  مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK پێشوازی لە شاندێكی كۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری کۆنگرەى نەتەوەیى کوردستان KNK ده‌كات، لەدیدارەكەدا باسیان لە رەوشی سیاسى كوردستان و ناوچه‌كه‌ كرد.

 دوای نیوه‌ڕۆی رۆژی پێنجشەممە رێكه‌وتی 19 / 10 / 2023، هه‌ڤاڵ د.شاخه‌وان خالید  کارگێڕى مەکتەبى سیاسى لەبارەگای مەكتەبی سیاسیی YNDK لە شاری هەولێر، بەئامادەبوونى هەڤاڵان  )شاکر هاشم ئەندامى سەرکردایەتى و جەلال سمایل كارگێڕی مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییەکان و ئەرسەلان کاروانى ئەندامى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییەکانىYNDK) پێشوازیانكرد لە شاندى باڵاى کۆنگرەى نەتەوەیى کوردستان KNK کە پێکهاتبوو لە بەڕێزان ( شه‌هلا حه‌فید و هه‌ڤاڵ سه‌عید ئه‌ندامانی كۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی KNK و مه‌زهه‌ر زمورت ئه‌ندامی KNKو به‌رپرسی ئه‌نیستیوی كوردی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ و زانست له‌ ئه‌لمانیا و زه‌ینه‌ب مسته‌فا ئه‌ندامی كۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری KNK له‌باشووری كوردستان و چه‌تۆ ره‌سول ئه‌ندامی KNK له‌ باشوور )، لەدیدارەكەدا شاندی KNK نیگه‌رانی خۆیان بۆ رێگری و گرتنی هه‌ڤاڵ د.شاخه‌وان خالید کارگێڕى مەکتەبى سیاسى YNDK  له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیا له‌ فرۆكه‌خانه‌ی ئه‌نقه‌ره‌ ده‌ربڕی، كه‌رێگه‌یان نه‌دا بچێته‌ ناو ئه‌نقه‌ره‌ بۆ به‌شداریكردن له‌ كۆنگره‌ی چواره‌می پارتی چه‌پی سه‌وز.

 كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK وێڕاى بەخێرهاتنیكردنی شاندى میوان، سوپاسی خه‌مخۆری و هه‌ڵوێستی (KNK)ی كرد و پێی راگه‌یاندن كه‌ جێگه‌ی شانازییه‌ رێگری لێده‌كرێ، به‌هۆی هه‌ڵویست و كاریگه‌ری  YNDK له‌ گۆڕه‌پانه‌ سیاسییه‌كه‌، هه‌روه‌ها پێیراگه‌یاندن دوژمن و داگیركه‌ران كه‌وتوونه‌ته‌ خۆ بۆ دژایه‌تیمان، بۆیه‌ پێویستە ئێمه‌ش یه‌كریز و یه‌كهه‌ڵوێست بین و  گرژى و ناکۆکى نێوان لایەنە سیاسییەکانى کوردستان كۆتایی پێبهێنرێ و لەسەر بنەماى دیالۆگ و لەیەکترگەیشتن چارەسەربکرێن، لەبەرئەوەى ناکۆکى و دووبەرەکى جگە لە درز و كه‌لێن سوودێکى دیکەى نییە و ته‌نیا دوژمنان و داگیركه‌ران  سوودی لێده‌بینن، بۆیە پێویستە هەموو لایەکمان هەوڵى یەکڕیزى بده‌ین له‌پێناو یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی و به‌دیهێنانی ته‌واوی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان.

  لە تەوەرێکى دیکەى دیدارەکەدا باس لە رەوشی سیاسی هەر چوار بەشى كوردستان و دواپێشڤەچوون و پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە كرا، جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی گەلی كوردستان بە تەواوی هێز و لایەنە سیاسى و پێكهاتەكانییەوە بۆ پێشوازیكردن لەو ئەگەر و پێشهات و گۆڕانكارییانەی كە لەسەر ئاستی ناوچەكەدا دێنە پێشەوە و یەكێتی و یەكدەنگی و هاوهەڵوێستی لەو گۆڕانكارییانەدا بە فاكتەری سەرەكی پاراستن و چەسپاندنی دەستكەوتەكان و وەدەستهێنانی زیاتری مافەكانی گەلی كوردستان وەسفكرا, هەر لە دیدارەكەدا شاندی KNK سوپاس و پێزانینی خۆیانی بە مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK راگەیاند سەبارەت بە هەڵوێستەكانی YNDK لە پرسە نەتەوەیى و نیشتمانییەكان كه‌ هه‌موو كات جێگه‌ی شانازی گه‌له‌كه‌مانن.