جه‌ماوه‌ری خۆڕاگر و وڵاتپارێزی كوردستان...
-حزب و لایه‌نە سیاسییەکان و رێكخراوه‌كانی کۆمەڵگەى مەدەنى كوردستان...
دوای ئه‌وه‌ی پارتی چه‌پی سه‌وز به‌شێوه‌ی فه‌رمی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDKی بۆ گۆنگره‌ی چواره‌میان له ئه‌نقه‌ره له‌رۆژی 15-10-2023 داوه‌تكرد، به‌بڕیاری مه‌كته‌بی سیاسی له‌به‌ر گرنكی كۆنگره‌كه بڕیادرا له‌سه‌ر ئاستی به‌رز به‌شداری بكه‌ین و هه‌موو رێی و شوێنێكی یاسایی گیرایه به‌ر بۆ به‌شداریكردنی هه‌ڤاڵ د. شاخه‌وان خالید كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی YNDK و خوێندنه‌وه‌ی وتاری مه‌كته‌بی سیاسی YNDK له كۆنگره‌كه.
رۆژی پێش كۆنگره‌و گه‌یشتنی ژماره‌یه‌ك له حزب و لایه‌نه‌كانی باشووری كوردستان كه به‌شدارییان له كۆنگرهكەدا ده‌كرد، گه‌یشتنه فرۆكه‌خانه‌ی ئه‌نقه‌ره له توركیا، به‌هۆی هه‌ڵوێستی سیاسیی و نه‌ته‌وه‌یی YNDK هه‌ر له‌وێ رێگری له چوونه ناو ئه‌نقه‌ره له نوێنه‌ری YNDK كرا‌و به‌شێوه‌یه‌كی زۆر نارێك و نایاسایی نوێنه‌ره‌كه‌ی ئێمه‌یان گرت و بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ و شه‌وێك ده‌ستبه‌سه‌ركراو پاسپۆرت و مۆبایل و كه‌رسته كه‌سییه‌كانی ده‌ستی به‌سه‌رداگیراو رێگریان له‌به‌شداریكردنی له كۆنگره‌كه كرد.
ئێمه له یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK، به‌توندی ئیدانه‌ی ڕووداوی گرتن و دەستبەسەرکردنی زۆرەملێی نوێنه‌رمان له فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌نقه‌ره ده‌كه‌ین و ئه‌م ره‌فتاره‌ی توركیا پێشێلکاری ئاشکرای مافەکانی مرۆڤ و ئازادی هاتووچۆ و گەشتکردنه، پێچه‌وانه‌ی هه‌موو یاسایه‌كی سیاسی و مه‌ده‌نییه به‌پێی رێككه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، هەروەها داوا لە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی كوردستان و عێراق و رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ ده‌كه‌ین به‌دواداچوون بۆ ئه‌م پرسانه بكه‌ن و لێنه‌گه‌رێن دووباره‌بێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م رێگرییكردنانه ئه‌وپه‌ڕی پێشێلکاریی مافەکانی مرۆڤ و یاسا مرۆیی و نێودەوڵەتییەکانه.
مه‌كته‌بی سیاسيی YNDK دووپاتی ده‌كاته‌وه ئه‌م ره‌فتارانه‌ی داگیركه‌ران له‌كار و خه‌بات و تێكۆشان ساردمان ناكاته‌وه و به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر سیاسه‌تی نه‌ته‌وه‌یی خۆمان و جێگه‌ی شانازییه به‌هۆی هه‌ڵوێسته‌كانمان دوژمنانی گه‌له‌كه‌مان تهنگهتاودهبن و هه‌ڵوێستی توند له‌به‌رامبه‌رمان وه‌رده‌گرن .
مه‌كته‌بی سیاسیی
یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK
16 -10-2023ی زایینی
هه‌ولێر- باشووری كوردستان