Print this page

سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازى لە بنەماڵەى خوالێخۆشبوو (حاجى ئەدەهەم ئیسماعیل دەروێش سارمەمى) دەكات

تشرين1/أكتوير 07, 2023
میدیا - هەولێر:
ئێوارەى ئەمڕۆ ٧ / ١٠ / ٢٠٢٣، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە بنەماڵەى خوالێخۆشبوو (حاجى ئەدەهەم ئیسماعیل دەروێش سارمەمى) كرد، کە بەمەبەستى هەواڵپرسین سەردانى سکرتێرى گشتیى YNDK یان كرد.
ئێوارەى ئەمڕۆ شەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK لە ماڵى خۆیدا لە شاری هەولێر، پێشوازیكرد لە بنەماڵەى خوالێخۆشبوو (حاجى ئەدەهەم ئیسماعیل دەروێش سارمەمى) بەڕێزان (کۆسرەت ئیسماعیل دەروێش سارمەمى و کاوە ئیسماعیل دەروێش سارمەمى و ئارام ئەدهەم ئیسماعیل سارمەمى و ئارى ئەدهەم ئیسماعیل سارمەمى)، کە بەمەبەستى هەواڵپرسین و بەسەرکردنەوە سەردانى سکرتێرى گشتیى YNDK یان كرد، لەلایەن خۆیەوە سکرتێرى گشتیى YNDK وێڕاى دەربڕینى خۆشحاڵى سوپاسی ئەو سەردان و بەسەرکردنەوەیەى بەڕێزانى كرد و، ئاماژەى بە رۆڵى خوالێخۆشبوو حاجى ئەدەهەم ئیسماعیل دەروێش سارمەمى کرد لە قوڵکردنەوەى گیانى برایەتى و خۆشەویستى لە کۆمەڵگەى کوردستاندا و، هەر لەدیدارەکەدا جەختیانکردەوە سەر پتەوکردنى پەیوەندى برایانەى نێوانیان.