Print this page

مه‌كته‌بی سیاسی YNDKساڵیادی دامەزراندنی هاوپه‌یمانیی نیشتمانی پیرۆز دەكات

تشرين1/أكتوير 02, 2023

میدیا - هەولێر

مه‌كته‌بی سیاسی یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDKبەبۆنەى ساڵیادى دامەزراندنی هاوپه‌یمانیی نیشتمانی په‌یامی پیرۆزباییان ئاڕاسته‌ ده‌كات هیوای زیاتر پێشڤه‌چوونیان بۆ ده‌خوازێ. ده‌قی په‌یامی پیرۆزباییه‌كه‌:

 

 

بۆ بەڕێز ئه‌نجومه‌نی سیاسیی هاوپه‌یمانیی نیشتمانی

بابەت / پیرۆزبایی

سڵاوی سەرخۆبوون‌و ئازادی ...

     بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی هاوپه‌یمانیی نیشتمانی بەناوی خۆمان‌ و تەواوی ئەندام‌ و لایەنگرانی یەكێتیمانYNDK، جوانترین پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەكەین ‌و خوازیارین ساڵیادی دامەزراندنی ئەمساڵتان هاندەر بێت بۆ زیاتر پێشڤەچوونتان .

بەڕێزان: هاوپه‌یمانیی نیشتمانی لەماوەی تەمەنی خەبات و تێكۆشانیدا، وەك لایەنێك لە گۆڕەپانی سیاسی باشووری كوردستان جێ‌ پەنجەی دیاره‌ و هەموو كات خەباتی كردووە بۆ بەدیهێنانی مافەكانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان، ئەوەی لەم قۆناغەی ئەمڕۆشمان گرنگە یەكریزی و تەبایی سەرجەم هێزو لایەنەكانی كوردستانە بۆ بەدیهێنانی تەواوی مافەكانی گەلەكەمان و پاراستنی دەستكەوتەكانمان.

 لەم بۆنەیەتاندا جارێكی  تر جەخت  دەكەینەوە سەر زیاتر توندوتۆڵكردنی پەیوەندی  برایانەی نێوانمان و سەرجەم هێز و لایەنەكانی هەموو كوردستان .   

هەر سەركەوتوو بن .... لەگەڵ رێزماندا.

 

 

                                                                          

مەكتەبی سیاسی

یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK

2-10-2023ی زایینی