میدیا- سلێمانی
ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه رێكه‌وتی 27-9-2023 شاندێکی مه‌كته‌بی سیاسییYNDK كه پێكهاتبوو له هه‌ڤاڵان ( د.شاخه‌وان خالید كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی YNDK و شاكر هاشم ئه‌ندامی سه‌كردایه‌تیYNDK و ئیدریس شریف و فوئاد ئه‌حمه‌د پێشمه‌رگه و كادرانی YNDK) له سلێمانی سەردانی خانه‌واده و مه‌زارگه‌ی شه‌هید سه‌ربه‌ست مه‌حموود ده‌كه‌ن. دوای خوێندنی فاتیحا و سوره‌تی قورئان بۆ گیانی پاکی شەهید سه‌ربه‌ست مه‌حموود و شه‌هیدانی رێی ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان شاندی مه‌كته‌بی سیاسییYNDK دووپاتیان كرده‌وه كه له‌سه‌ر رێبازی كوردایه‌تی شه‌هید سه‌ربه‌ست درێژه به‌خه‌بات و تێكۆشانیان ده‌ده‌ن و هه‌رده‌م به وه‌فا ده‌بن بۆ ئه‌و و رێبازه‌كه‌ی و خوێنی به‌ناهه‌ق رژاوی شه‌هید به‌فیڕۆ ناروات تا بكوژانی ئاشكرا ده‌كرێن و گیانی شه‌هید ئارام ده‌بێت.
جێگه‌ی ئاماژه پێكردنه شه‌هید سه‌ربه‌ست مه‌حموود لە رۆژی 31/ 5/ 2000 له لایه‌ن ده‌ستێكی ره‌شی تێرۆر لە شاری هەولێر شەهید كرا، تەرمی پیرۆزی له رۆژی 1/ 6/ 2000 لە هەولێرەوە برایەوە شارەكهی خۆی و لە مەڕاسیمێكی تایبەتیدا لە گۆڕستانی (گردی سەیوان)ی شاری سلێمانی بەخاك سپێردرا و تا ئێستا دەزگاكانی پەیوەندیدار بكوژانی شەهید سەربەستیان نەدۆزیوەتەوە، بۆیە پێویستە بەزووترین كات بكوژانی بدۆزرێنەوە و بۆ هه‌موو لایه‌ك ئاشكرا بكرێن و بەسزای خۆیان بگەن.