سڵاوێکی گەرم ...
بەخەم و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی کەسایەتیى چاکەخوازو ناسراوی شارى هەولێر و عەشیرەتى سارمەمى کاک (ئەدهەم ئیسماعیل دەروێش سارمەمى)مان پێگەیشت، کەوا بەرەبەیانى ئەمڕۆ بەهۆى نەخۆشى لە عەمانى پایتەختى ئوردەن کۆچى دوایى کرد، خوالێخۆشبوو رۆڵێکی بەرچاوی لە بوارى کۆمەڵایەتى و کارى چاکەخوازى و ئاشتەوایى کۆمەڵایەتى هەبوو، لە بواری چارەسەرکردنى کێشە کۆمەڵایەتییەکان خزمەتێکی زۆری بە کۆمەڵگەى کوردستان کرد، لەدەستدانی کاک (ئەدهەم ئیسماعیل دەروێش سارمەمى) زیانێكی گەورەیە بۆ هەموو لایەکمان.
بەناوی خۆمان و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و کۆمیتەی سەرکردایەتیی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان YNDK پرسە و سەرەخۆشیی لە خۆمان و لە ئێوەی بەڕێزو تەواوی خزمانى عەشیرەتى سارمەمى و كەسوكاری خوالێخۆشبوو دەكەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین و، لە یەزدانی مەزن داواكارین خوالێخۆشبوو بخاتە بەر رەحمەت و دلۆڤانی خۆی و دڵنەوایی و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.