Print this page

سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازى لە بنەماڵەى خوالێخۆشبوو میر ئەنوەر بەگى بێتواتە دەکات

آب/أغسطس 30, 2023

میدیا - هەولێر:

پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ٣٠ / ٨ / ٢٠٢٣، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە بنەماڵەى خوالێخۆشبوو میر ئەنوەر بەگى بێتواتە كرد و، لەدیدارەكەدا باسيان لە رەوشی سیاسی و کۆمەڵایەتیى كوردستان و پتەوكردنی پەیوەندی نێوان هەردوولا كرد.

پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ چوارشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK ، لە بارەگای مەكتەبی سیاسيی YNDK لە شاری هەولێر، بە ئامادەبوونى هەڤاڵان (قەهار تاهیر سەعید ئەندامى مەکتەبى سیاسى و شاکر هاشم ئەندامى کۆمیتەى سەرکردایەتى و فاخیر نانەکەلى و جەلال سمایل کارگێڕانى مەکتەبى ناوەندی پەیوەندییەکان و ئەرسەلان کاروانى ئەندامى ناوەندی پەیوەندییەکان و سەردار خدر سارمەمى کارگێڕى مەکتەبى ناوەندی بەڕێوەبردن و دارایى و ژمارەیەک لە کادیرانى YNDK )، پێشوازیانکرد لە بەڕێزان (میر نەوزاد ئەنوەر بەگ و میر سەرهەد ئەنوەر بەگ و میر هیمداد ئەنوەر بەگ کوڕانى خوالێخۆشبوو میر ئەنوەر بەگى بێتواتە) و، لەدیدارێکى برایانەدا باسیان لە رەوشى سیاسى و کۆمەڵایەتیى کوردستان و زیاتر قوڵکردنەوەى گیانى برایەتى و پێکەوەژیان لە کوردستان کرد.

لە دوا تەوەرى دیدارەکەشدا جەختیانکردەوە سەر پتەوکردنى پەیوەندى برایانەى نێوان هەردوو لا لەپێناو زیاتر خزمەتکردنى دۆزى رەواى گەلى کوردستان.