Print this page

سكرتێری گشتیی YNDK ساڵیادى دامەزراندنى بزووتنەوەى دیموکراتى گەلى كوردستان پیرۆز دەكات

آب/أغسطس 26, 2023
میدیا - هەولێر:
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ 26 / 8 / 2023، سكرتێری گشتیی YNDK بەیاوەرى شاندێکى YNDK سەردانی مەکتەبى سیاسیى بزووتنەوەى دیموکراتى گەلى كوردستانی كردو، بەبۆنەى (28)ەمین ساڵیادی دامەزراندنیان پیرۆزبایى لێكردن و هیوای پێشڤەچوون و گەشەسەندن و سەركەوتنی بۆ خواستن.
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ شەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK ، به‌یاوه‌ری هه‌ڤاڵان (شاکر هاشم ئەندامى کۆمیتەى سەرکردایەتى و فاخیر نانه‌كه‌لی و جەلال سمایل كارگێڕانی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كانی YNDK)، سەردانی بارەگای مەکتەبى سیاسیى بزووتنەوەى دیموکراتى گەلى كوردستان-یان لە شاری هه‌ولێر كردو، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزان (مام خدر روسى سكرتێرى بزووتنەوەو نەهرۆ عاڵڵایى و خەلیل مەحموود و قەهار عاڵڵایى ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنەوە)ەوە پێشوازیكران، لەسەردانەكەدا سكرتێری گشتیى YNDK لە وتەیەکى کورتدا بەبۆنەی (28)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنەوەى دیموکراتى گەلى كوردستان، پیرۆزبایی خۆی و سەركردایەتی YNDK ی بە بەڕێزان سکرتێرو ئەندامانى مەکتەبى سیاسى و سەركردایەتی و کادیرو ئەندامانى بزووتنەوەى دیموکراتى گەلى كوردستان راگەیاند و، هیوای پێشڤەچوون و گەشەكردنى زیاتر و سەركەوتنی بۆ خواستن و، رۆڵى بزووتنەوەى دیموکراتى گەلى كوردستانى لە خەباتى سیاسى و مەدەنى لە کوردستان بەرز نرخاند، هەر لەدیدارەکەدا باس لە رەوشی سیاسی كوردستان و دواپێشڤەچوون و پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكەو زیاتر لێكنزیكبوونەوەی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان كراو، جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی گەلى كوردستان لەو گۆڕانكارییانەی كە دێنە پێشەوەو یەكێتی و یەكدەنگی گەلى كوردستان لەو گۆڕانكارییانەدا بەفاكتەری سەرەكی سه‌ركه‌وتنى گەلی كوردستان وەسفكرا.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا، جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.