Print this page

سكرتێری گشتیی YNDK و بەرپرسى بەشى پەیوەندى گشتیى PDK کۆدەبنەوە

آب/أغسطس 24, 2023

میدیا - هەولێر :

 پێشنیوەڕۆى ڕۆژى 24 / 8 / 2023، سكرتێری گشتیی YNDK لەلایەن بەشى پەیوەندى گشتیى پارتى دیموکراتى کوردستان میواندارى کرا بۆ پێشکەشکردنى سمینارێک سەبارەت بە رەوشى سیاسیى کوردستان و، لەدیدارێكدا لەگەڵ بەرپرسى بەشى پەیوەندى گشتیى باسیان لە رەوشی سیاسی كوردستان و ناوچەكەو پەیوەندی نێوان هەردوولا كرد.

 پێشنیوەڕۆى ڕۆژى چوارشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK ، لەلایەن بەشى پەیوەندى گشتیى پارتى دیموکراتى کوردستان میواندارى کرا بۆ پێشکەشکردنى سمینارێک سەبارەت بە رەوشى سیاسیى کوردستان و, بەگەرمی لەلایەن بەڕێزان (د. جەعفەر ئێمینکى بەرپرسى بەشى پەیوەندى گشتیى پارتى دیموکراتى کوردستان و ژمارەیەک لە  کارگێڕ و ئه‌ندامانی بەشى پەیوەندى گشتیى PDK)ەوە پێشوازیكران, لەدیدارەکەدا باس لە رەوشی سیاسی كوردستان و عێراق و دواپێشڤەچوون و پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە كراو, جەختکرایەوە سەر یەکڕیزى و یەکدەنگى نێوان لایەنە سیاسییەکانى کوردستان لەو گۆڕانکارییانەدا.

 لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا, جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەى نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتکردنى دۆزى رەواى گەلى کوردستان.