Print this page

سكرتێری گشتیی YNDK پیرۆزبایى لە سکرتێرى گشتى و سەرکردایەتیى حزبى رزگاریى کوردستان دەکات

آب/أغسطس 14, 2023
میدیا - هەولێر :
ئێوارەى ڕۆژى دووشەممە، رێکەوتى 14 / 8 / 2023 ، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، پیرۆزبایى لە بەڕێز رێکار ئەحمەد سکرتێرى گشتیى حزبى رزگاریى کوردستان کرد، بەبۆنەى 31 سى و یەکەمین ساڵیادى دامەزراندنى حزبى رزگاریى کوردستان و، هیواى پێشڤەچوون و سەرکەوتنى بۆ خواستن.
سكرتێری گشتیی YNDK لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا، بەبۆنەى 31 سى و یەکەمین ساڵیادى دامەزراندنى حزبى رزگاریى کوردستان ، پیرۆزبایى خۆى و سەرکردایەتیى YNDKى بە بەڕێزیان و سەرکردایەتیى حزبى رزگاریى کوردستان راگەیاند و، هیوای پێشڤەچوونى زیاترو سەرکەوتنى بۆ خواستن، سکرتێرى گشتیى حزبى رزگاریى کوردستان لەلایەن خۆیەوە سوپاسى سکرتێرى گشتیى YNDKى کرد بۆ ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەو گەیاندنى پەیامى پیرۆزبایى YNDK بە حزبى رزگاریى کوردستان.
هەر لە پەیوەندییەکەدا جەختیانکردەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوو لا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.