Print this page

سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازى لە شاندى حزبى سۆسیالیستى گەلى کوردستان دەكات

تموز/يوليو 26, 2023

میدیا - هەولێر :
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ٢٦ / ٧ / ٢٠٢٣، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە شاندى حزبى سۆسیالیستى گەلى کوردستان كردو، لەدیدارەكەدا باسیان لە رەوشی سیاسى كوردستان و پەیوەندى نێوان هەردوو لا کرد.
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ چوارشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK لە بارەگای مەكتەبی سیاسی YNDK لە شاری هەولێر، بە ئامادەبوونى هەڤاڵان (قەهار تاهیر سەعید ئەندامى مەکتەبى سیاسى و شاکر هاشم ئەندامى کۆمیتەى سەرکردایەتى و فاخیر نانەکەلى و جەلال سمایل کارگێڕانى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییەکانى YNDK)، پێشوازیانكرد لە شاندى حزبى سۆسیالیستى گەلى کوردستان کە پێکهاتبوو لە بەڕێزان (سەید سەباح سکرتێرى گشتیى حزب و ئەنوەر قەرەبەگى و ئیسماعیل حەمەد رەسووڵ و سەلام چاوشین ئەندامانى مەکتەبى سیاسیى حزب)، لەدیدارێکى برایانەدا باسیان لە بارودۆخی سیاسی كوردستان و دوا ئەگەرو پێشهاتەكان كردو، یەكڕیزی و یەكدەنگی لایەنە كوردستانییەكان لەو گۆڕان و پێشهاتانەی كە لەسەر ئاستی كوردستان و ناوچەكەدا دێنەپێشەوە وەك كاریگەرترین چەك بۆ رووبەڕووبوونەوەی پیلانى ناحەزان باسی لێوەكرا، هەروەها هەردوولا هاوڕابوون کەوا پێویستە راوێژى سیاسیى نێوان لایەنە سیاسییەکان بەردەوام بێت بۆ دەربازکردنى قەیرانەکان، لە تەوەرێکى دیکەى دیدارەکەدا باس لە هەڵبژاردنەکانى داهاتووى پەرلەمانى کوردستان کرا و، هەردوو لا هاوڕابوون کەوا پێویستە هەڵبژاردنەکانى پەرلەمانى کوردستان لە زووترین کاتدا ئەنجامبدرێت، سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانى ئەنجوومەنى پارێزگاکانیش هەردوو لا هاوڕا بوون کەوا بۆ بەهێزکردنى پێگەى کوردستان پێویستە لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان بەیەک لیست بەشداربن.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا باس لە پەیوەندی نێوان YNDK و حزبى سۆسیالیستى گەلى کوردستان كراو جەختكرایەوەسەر پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.