Print this page

سكرتێری گشتیی YNDK سەردانی بەڕێز شێخ فەیسەڵ عابد ئەلدەعجە دەکات

تموز/يوليو 13, 2023

  میدیا - عەمان:

  ئێوارەى ڕۆژى 12 / 7 / 2023، سكرتێری گشتیی YNDK بەمەبەستى هەواڵپرسین و بەسەرکردنەوە لە شارى عەمانى پایتەختى ئوردەن سەردانی شێخى عەشیرەتى ئەلدەعجە بەڕێز شێخ فەیسەڵ عابد ئەلدەعجە-ى کرد و، هیواى تەندروستییەکى باشى بۆ خواستن.

  ئێوارەى ڕۆژى چوارشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK ، لە شارى عەمانى پایتەختى ئوردەن، بەمەبەستى هەواڵپرسین و بەسەرکردنەوە سەردانی بەڕێز شێخ فەیسەڵ عابد ئەلدەعجە شێخى عەشیرەتى (ئەلدەعجە)-یان کرد و، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزیان و بنەماڵەکەیان و خزمانییەوە پێشوازی كران، لەسەردانەكەدا سكرتێری گشتیی YNDK هیواى ساخى و سەلامەتى و تەندروستییەکى باشى بۆ خواستن، لەبەرامبەردا بەڕێز شێخ فەیسەڵ عابد ئەلدەعجە بەناوى خۆیان و بنەماڵەکەیانەوە وێڕاى دەربڕینى خۆشحاڵى سوپاسی ئەو سەردان و بەسەرکردنەوەیەى سکرتێرى گشتیى YNDK ی كرد.