ئاژانسهكان
هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە - KCK)ڕایگەیاند، "ئەو ڕێکەوتنانەی کە 'ئیرادەی کوردی تێدا لەبەرچاو نەگیراوە، لەگەڵ دەوڵەتی داگیرکەری تورک کراوە، قەبوڵ ناکرێت"، داواشی لە سەرجەم گەلی کورد کرد لە ٢ی تشرینی دووەم بۆ ڕۆژئاوای کوردستان هەستنە سەرپێ.
هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کەجەکە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە، ناڕەزایی دەربڕی بەرانبەر رێککەوتنی نێوان ئەمریکا – تورکیا و ڕووسیا - تورکیا، ئاماژەی بەوەشکردووە کە ئیرادەی گەلی کورد لەبەرچاو نەگیراوە.
کەجەکە ڕایگەیاندووە: "ئەو ڕێککەوتنانەی کراون قەبوڵ ناکرێن، ئەوانەی ئەو بێئەخلاقییە سیاسییەیان کردووە، دەبنە هاوکاریی قڕکردنی کورد، هەموو ئەو هێزانەی ئەمریکا و روسیا کە دەبنە هاوکاری قڕکردنی کورد، لەلایەن مرۆڤایەتیی و مێژووەوە دادگای دەکرێن".
لە ڕاگەیەندراوەکەی کەجەکەدا هاتووە:
ئەو ڕێککەوتنانەی قەبوڵ ناکرێن، ئەنجام دران
"ئەو یاری و پیلانگێڕییانەی لە دژی گەلانی باکور و ڕۆژهەلاتی سوریا دەکرێن بەردەوامن، سەرەتا ڕێککەوتن لەگەڵ ئەمریکا و ئێستاش لەگەڵ ڕووسیا کرا، ئیرادەی گەلی کورد لەبەرچاو نەگیراوە، قەبوڵ ناکرێت. ئەوەش لە سیاسەتێکی بێئەخلاقی و بێویژدانی سەرچاوەی گرتووە، ئەوانەی سود بە دەوڵەتی تورک دەگەیەنن لەدژی کورد، چ ئەمریکا، ڕووسیا و دەوڵەتانی دیکە، کورد دەکەنە قوربانی بەرژەوەندییەکانی خۆیان، ئەوانەی کە دەیانەوێت کورد لەناو ببەن، بەو واتایە دێت کە دەوڵەتی تورکیان خستووەتە شوێنی کورد.
بۆ ڕۆژئاوا هەستنە سەر پێ
دەبێت لە ٢ی تشرینی دووەم لەسەر بانگەوازی"بۆ ڕۆژئاوا هەستنە سەر پێ"سەرتاسەری گەلی کورد دۆست و مرۆڤایەتی دیموکراتیک ئەو ڕۆژە بکەنە ڕۆژی تێکشکاندنی قڕکەران و سەرخستنی گەلان."