میدیا – سۆران
له ژێر رۆشنایی كارنامه و هه‌وڵه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌پێناو پاراستنی گیانی هاووڵاتییان و رێكخستنی دیارده‌ی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت، ئه‌مڕۆ رێكه‌وتی 30-4-2023 ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران به‌سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز هه‌ڵگورد شێخ نه‌جیم و به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له حزب و لایه‌نی سیاسی و نوێنه‌رانی یه‌كێتی زانایان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقاف و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سۆران و ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی و مامۆستای زانكۆ و په‌یمانگه‌كان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانی ئه‌نجامداو، له كۆبوونه‌وه‌كه (مامۆستا مه‌عروف سمیلانی كارگێڕی هه‌رێمی سۆرانی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK ) به‌شدار بوو.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه گفتوگۆی چڕ له‌سه‌ر ره‌وشی ده‌ڤه‌ره‌كه و بوونی دیارده‌ی چه‌ك كرا، بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و دیارده ناشرین و مه‌ترسیداره، كه بۆته هۆكاری نانه‌وه‌ی چه‌ندین كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و دوژمنداری زیادبوونی رێژه‌ی تاوانی كوشتن، كۆمه‌لێك راوسه‌رنج خرانه‌ڕوو، لایه‌نه‌كانی به‌شدار له كۆبوونه‌وه‌كه هاوڕابوون له‌سه‌ر بنبڕكردنی دیارده‌ی هه‌ڵگرتنی چه‌ك و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هه‌موو لایه‌ك هاوكار و یارمه‌تیده‌ر ده‌بن بۆ ئه‌وه‌ی له‌ژێر رۆشنایی بڕیار و رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ دیارده‌ی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت چاره‌سه‌ربكرێ و تارێكه‌وتی 21ی ته‌مموزی ئه‌مساڵ هاووڵاتییان چه‌كه‌كانیان له نزیكترین بنكه تۆماربكه‌ن.