میدیا- هه‌ولێر
به‌بۆنه‌ی (29)ه‌مین ساڵیادی ده‌رچوونی گۆڤاری گوڵان، رۆژنامه‌ی میدیا و ئاژانسی هه‌واڵی میدیا په‌یامی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی سه‌رنووسه‌ر و ده‌سته‌ی نوسه‌ران و ستافی گۆڤاری گوڵان ده‌كات.
ده‌قی په‌یامی پیرۆزباییه‌كه:
بەڕێز كاك فه‌رهاد محه‌مه‌د سەرنووسەری گۆڤاری گوڵان...
به‌ڕێزان دەستەی نووسەران و ستافی گۆڤاری گوڵان....
به بۆنه‌ی ( 29)ەمین ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری (گوڵان)، جوانترین و رازاوه‌ترین پیرۆزباییتان ئاڕاسته ده‌كه‌ین و هیوای سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتنی زیاتر بۆ ئێوه و گۆڤاره‌كه‌تان ده‌خوازین.
به‌ڕێزان: گۆڤاری گوڵان هه‌میشه پێشه‌نگی گۆڤاره‌كانی كوردستان بووه و له‌ساته سه‌خته‌كان توانیویه‌تی درێژه به‌كاری رۆژنامه‌نووسی خۆی بدات و توانیویه‌تی ببێته مینبه‌رێكی ئازاد بۆ ده‌نگی حه‌ق و بڵاوكردنه‌وه‌ی نووسین و بابه‌ته جۆراو جۆره‌كانی هه‌موو ره‌وت و هزره جیاوازه‌كانی كوردستان و تائێستاش هه‌ر به‌رده‌وامه له‌سه‌ر كاری پیشه‌یی و رۆژنامه‌گه‌ری و رۆژ له‌دوای رۆژ پێشكه‌وتنی زیاتر به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت.
هیوادارین گۆڤارەکەتان لەسەر ڕێچکەی پیشەیی و بابه‌تییانه‌ی خۆی به‌رده‌وام بێت ... هەر سەرکەوتوو بن بۆ زیاتر به‌ره‌و پێشبردنی ره‌وتی رۆژنامه‌گه‌ری كوردستان.
رۆژنامه‌ی میدیا
ئاژانسی هه‌واڵی میدیا
22ی نیسانی 2023ی زایینی