په‌یامی پیرۆزبایی رۆژنامه‌ی میدیا و ئاژانسی هه‌واڵی میدیا به بۆنه‌ی (125) ساڵه‌ی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی و (25) ساڵه‌ی دامه‌زراندنی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان.
به‌رێزان رۆژنامه‌نووس و میدیاكارانی كوردستان....
به‌رێزان سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان....
ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی نووسراو و بیستراو و بینراو.....
له يادى (125) ساڵه‌ى ڕۆژنامه‌گه‌ريى كوردى و (25) ساڵه‌ى دامه‌زراندنى سه‌نديكاى ڕۆژنامه‌نووسانى كوردستان، پیرۆزبایی له خۆمان و سه‌رجه‌م ڕۆژنامه‌نووس و راگهیاندكارانی كوردستان ده‌كه‌ین، هيواى سه‌ركه‌وتن بۆ رۆژنامه‌نووسان له كار و پیشه‌یان ده‌خوازین، سه‌ری رێز و نه‌وازش بۆ گيانى پاكی ميقداد ميدحه‌ت به‌درخان كه يه‌كه‌م ڕۆژنامه‌ى (كوردستان)ى له دووره وڵات له قاهیره‌ی وڵاتی میسر له ساڵی 1898 چاپ و بڵاوكرده‌وه.
لەکاتێکدا یادی رۆژنامەگەریی کوردی دەکەینەوە، بەداخەوە دۆخی بەشێكی میدیا لە باشووری کوردستاندا، لەسەر رێچکە و پرەنسیپی پیشەیی ناڕوات و پاشا گهردانییهك له میدیا و تۆره‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵ و زانیاری لای هه‌ندێك ده‌زگای راگه‌یاندنه‌وه هه‌یه و ئیتیکی کاری رۆژنامەنووسی فەرامۆشکراوه، له‌هه‌مان كاتدا به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه و رێگریكردن له رۆژنامه‌نووسان له كاتی رووماڵكردنی هه‌واڵ و كاره‌كانیان ده‌كرێ، له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته ئه‌رك و كاری رۆژنامه‌نووسی زیاتر گرنگی پێبدرێ و گیانی رۆژنامه‌نووسان پارێزراو بێت و ئازاديى ڕۆژنامه‌گه‌رى و ڕاده‌ربڕين و ئازاديى خامه و نووسين به ته‌واوی فه‌راهه‌م بكرێت. له به‌ر ئه‌وه‌ی ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری به‌شێكی گرنگی ديموكراسى و ئازادييهكان و پاراستنى مافه‌كانى مرۆڤه له هه‌موو وڵاتێك و، ده‌بێ زیاتر بره‌ویان پێبدرێت.
داوا له سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان ده‌كه‌ین ئه‌م بواره زیاتر رێكبخه‌نه‌وه و به‌ره‌و كۆنگره‌یه‌كی جۆری باش بۆ رێكخستنه‌وه‌ی نێو ماڵی رۆژنامه‌نووسان هه‌نگاو بنێت و ببێته ماڵ و كۆكه‌ره‌وه‌ی سه‌رجه‌م رۆژنامه‌نووسانی كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی به‌هه‌موو لایه‌كمان بتوانین بره‌و به‌و بواره بده‌ین و ببینه فاكته‌رێك بۆ پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانمان و پاراستنی گیان و ماڵی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان به‌گشتی.
رۆژنامه‌ی میدیا
( ئاژانسی هه‌واڵی میدیا )
22ى نيسانى 2023ی زایینی