Print this page

مه‌كته‌بی سیاسیYNDK به‌شداری دووه‌م كۆنفرانسی زیندانیانی سیاسی ده‌كات

نيسان/أبريل 09, 2023

میدیا- هه‌ولێر

 ئەمڕۆ یەكشەممە رێكه‌وتی 9-4-2023 د. شاخه‌وان خالید كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK به‌شداری دووەم كۆنفرانسی زیندانیانی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان له‌ هۆڵی كتیبخانه‌ی گشتی هه‌ولێر ده‌كات.

كۆنفرانسه‌كه‌ له‌ژێر دروشمی " هه‌وڵده‌ده‌ین له‌پێناو زامنكردنی مافه‌ ده‌ستوورییه‌كان و پاراستنی مێژووی پڕ شكۆی زیندانیانی سیاسی كوردستان"، له‌ هۆڵی كتێبخانه‌ی گشتی هه‌ولێر به‌ ساتێك وەستان و بێدەنگی  بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدانی زیندان و شەهیدانی گەل به‌گشتی ده‌ستی پێكرد و نوێنه‌ری YNDKوێڕای بروسكه‌ی پیرۆزبایی، هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ كۆنفرانسه‌كه‌ خواست.     

هه‌روه‌ها له‌كنفرانسه‌كه‌: ژماره‌یه‌ك وتار له‌وانه‌ وتاری وەزارەتی شەهیدان و بروسكه‌ی حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان و وتاری هاوڕێی ناو زیندان  هاوڕێ ئەبو عادل و دواتر وتاری دەستەی ئامادەكاری كۆنفرانس خوێندرایەوە.

 لە بەشی دووەمدا كۆنفرانسه‌كه‌ پانێڵێك لەسه‌ر ماف و ئیمتیازی یاسایی نێو دەوڵەتی زیندانیانی سیاسی پێشكەش كرا و كۆنفرانس له‌ كاتژمێر 9:30ی به‌یانی تا 12:30ی نیوه‌رۆ سه‌ركه‌وتووانه‌ كاره‌كانی ته‌واو كرد.