Print this page

غه‌فوور مه‌خمووری سكرتێری گشتیی YNDK: ئەوانەی لە دوای بەعسەوە لە بەغدا هاتنە سەر حوکم هەموویان وەک بەعس فاشین

نيسان/أبريل 09, 2023

میدیا- هه‌ولێر

 

غه‌فوور مه‌خمووری سكرتێری گشتیی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDKله‌ په‌یجی تایبه‌تی خۆی له ‌فه‌یسبووك، به‌ بۆنه‌ی (20) ساڵ تێپه‌ڕبوون بەسەر رووخانی رژێمی بەعسی فاشی، پۆستێكی كردووه‌ تیایدا هاتووه‌ : " ئەوانەی لە دوای بەعسەوە لە بەغدا هاتنە سەر حوکم هەموویان وەک بەعس فاشین و، روانینیان بۆ پرسی گەلی کوردستان هەمان روانینی بەعسە"، هه‌روه‌ها باوه‌ڕی وایه‌: کەوا خۆ ماندووکردن لەگەڵ دەسەڵاتدارانی عەرەبی عێراق ئاسنی سارد کوتان وکات بە فیڕۆدانە.

 

ده‌قی پۆسته‌كه‌:

ئەمڕۆ 9 ‌ی نیسان ، 20 ساڵ بەسەر رووخانی رژێمی بەعسی فاشی تێدەپەڕێت ... کەچی ئەوانەی لە دوای بەعسەوە لە بەغدا هاتنە سەر حوکم هەموویان وەک بەعس فاشین و، روانینیان بۆ پرسی گەلی کوردستان هەمان روانینی بەعسە ، دەمێکە گەیشتوومەتە ئەو باوەڕەی کەوا خۆ ماندووکردن لەگەڵ دەسەڵاتدارانی عەرەبی عێراق ئاسنی سارد کوتان وکات بە فیڕۆدانە.

بۆیە پێویستە هەموو لایەکمان ئەوە بزانین کە تاکە چارەمان یەکڕیزی و یەکدەنگی و رێکخستنەوە و یەکخستنەوەی ناوماڵی کوردستانە، بۆئەوەی بەهێزەوە بتوانین کار بۆ وەدەستهێنانی مافی رەوای خۆمان بکەین کە ئەویش هەنگاونانە بەرەو سەربەخۆیی و ئازادی کوردستان.

 

غەفوور مەخمووری

9 ‌‌ی نیسانی 2023

 

لینكی پۆسته‌كه‌:

https://www.facebook.com/photo/?fbid=780141757018698&set=a.470811407951736