Print this page

سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازى لە شاندێکى یەکێتى رۆشنبیران و هونەرمەندانى سەربەخۆى ئاشتیخواز دەكات

نيسان/أبريل 03, 2023
میدیا - هەولێر :
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ٣ / ٤ / ٢٠٢٣، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە شاندێکى یەکێتى رۆشنبیران و هونەرمەندانى سەربەخۆى ئاشتیخواز كردو، لەدیدارەكەدا باسیان لە رەوشی رۆشنبیرى و هونەرى كوردستان و رۆڵى رۆشنبیرو هونەرمەندان لە کۆمەڵگەى کوردستان كرد.
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ دووشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK لە بارەگای مەكتەبی سیاسیی YNDK لە شاری هەولێر، بە ئامادەبوونى هەڤاڵ شاکر هاشم ئەندامى کۆمیتەى سەرکردایەتیى YNDK ، پێشوازیكرد لە شاندێکى یەکێتى رۆشنبیران و هونەرمەندانى سەربەخۆى ئاشتیخواز کە پێکهاتبوو لە بەڕێزان (هەژار دۆستەم سەرۆکى شاندێکى یەکێتى رۆشنبیران و هونەرمەندانى سەربەخۆى ئاشتیخواز و ژمارەیەک لە ئەندامانى دەستەى باڵاى یەکێتییەکە)، یەکێتى رۆشنبیران و هونەرمەندانى سەربەخۆى ئاشتیخواز، یەکێتییەکى ئارەزوومەندانەیە لە چەندین نووسەرو کەسایەتى رۆشنبیرى و هونەرى باکوورو رۆژئاواى کوردستان پێکهاتووە، لەدیدارێکى برایانەدا شاندى میوان کورتەیەکیان سەبارەت بە کارو چالاکییەکانى یەکێتییەکەیان خستەڕوو، دواتر باسیان لە رەوشی رۆشنبیرى و هونەرى كوردستان و رۆڵى رۆشنبیرو هونەرمەندان لە کۆمەڵگەى کوردستان كرد کرد و، جەختیانكردەوە سەر ئەوەى کەوا پێویستە خەبات و تێکۆشانى گەلى کوردستان لە کارە هونەرى و رۆشنبیرییەکانى نووسەران و هونەرمەندانى کوردستان رەنگبداتەوەو، هەروەها باسیان لەوە کرد کەوا پێویستە رۆشنبیران و هونەرمەندان رۆڵى خۆیان ببینن و ببنە پردێک بۆ ناساندنى بوارى کلتورى و هونەرى کوردستان بە گەلانى دیکەى جیهان.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا، جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.