Print this page

غه‌فوور مه‌خمووری سكرتێری گشتیی YNDK: باشوورى کوردستان لە رەوشێکى ناسک و هەستیاردایە و پاراستنى ئەرکێکى نەتەوەیى و نیشتمانى و ئەخلاقییه‌

آذار/مارس 27, 2023

میدیا- هه‌ولێر

غه‌فوور مه‌خمووری سكرتێری گشتیی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان  YNDKله‌ په‌یجی تایبه‌تی خۆی له ‌فه‌یسبووك پۆستێكی كردووه‌، تیایدا هاتووه‌: بارودۆخی كوردستان هه‌ستیاره‌ و پاراستنی ئه‌ركێكی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و ئه‌خلاقییه، هه‌روه‌ها ده‌ڵێ: سەرکەوتنمان بەندە بە یەکڕیزى و یەکدەنگى و هاوهەڵوێستیمان ‌.

ده‌قی پۆسته‌كه‌:

باشوورى کوردستان لە رەوشێکى ناسک و هەستیاردایە، پێویستە هەموو لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان رەچاوى بارودۆخى باشوورى کوردستان بکەین و پاراستنى بە ئەرکێکى نەتەوەیى و نیشتمانى و ئەخلاقى بزانین، لەهەمان کاتدا پێویستە ئەو راستییە لەبەر چاو بگرین کە مانەوەو پێشڤەچوون و سەرکەوتنمان بەندە بە یەکڕیزى و یەکدەنگى و هاوهەڵوێستیمان، بۆیە پێویستە هەموو لایەکمان لەم پێناوەدا کاربکەین، بۆئەمەش پێویستیمان بە مامەڵەیەکى تەندروست و یەکسانە لەگەڵ یەکتردا.... غه‌فوور مه‌خمووری.

لینكی په‌یج:

https://www.facebook.com/Gh.Makhmouri