Print this page

سكرتێری گشتیی YNDK سەرەخۆشی لە بەڕێز لاهور شێخ جەنگى تاڵەبانى دەکات

آذار/مارس 25, 2023
میدیا - هەولێر :
ئێوارەى ئەمڕۆ شەممە رێکەوتى 25 / 3 / 2023 ، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە بەڕێز (لاهور شێخ جەنگى تاڵەبانى) کرد، بەهۆى کۆچی دوایی کەسایەتى چاکەخوازى خاتوو (فاتیمە قادر)ى دایکى بەڕێزیانەوە.
سكرتێری گشتیی YNDK لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا، پرسە و سەرەخۆشى و هاوخەمی خۆی بە بەڕێزیان و بنەماڵەکەیان راگەیاند و، هیوای خواست ئەوە دوا خەم و ناخۆشییان بێت و خوای مەزن خوالێخۆشبوو بخاتە بەر رەحمەت و دلۆڤانى خۆى و دڵنەوایى و ئارامییش بە بەڕێزیان و کەسوکارو خانەوادەکەیان ببەخشێت، لەلایەن خۆیەوە بەڕێز (لاهور شێخ جەنگى تاڵەبانى) بەناوى خۆى و خانەوادەکەیانەوە خۆشحاڵى خۆى بۆ ئەو پەیوەندى و هاوخەمییەى سکرتێرى گشتیى YNDK دەربڕى و سوپاسى کردن.