Print this page

سکرتێری گشتی پارتی دیموکراتی پێشڤەڕووى كورد کۆچی دوایی کرد

تشرين1/أكتوير 25, 2019

 

ئاژانسه‌كان

پارتی دیموکراتی پێشڤەڕووی کورد لە سوریا ڕایگەیاند، سکرتێری گشتیان پێنجشەمە ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ کاتژمێر ٠٢:٠٠ سەرلەبەیانی کۆچی دوایی کردووە.

کۆمیتەی ناوەندی پارتەکە ئاشکرای کرد حاج دەرویش ڕۆژی هەینی ٢٥ی تشرینی یەکەم لە گوندەکەی (قورمانی) سەر بە شاری دربێسیی کاتژمێر ١٠:٠٠ بەخاکدەسپێردرێت. کاروانی ئۆخرکردنی دەرویش لە گۆڕەپانی ١٢ی ئاداری قامشلۆ بەڕێدەکەوێت.

کۆمیتەی ناوەندی پارتەکە ئاشکرای کرد، مەراسیمی سەرەخۆشی لە شاری قامشلۆ سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

عەبدولحەمید حاج دەرویش سکرتێری گشتی پارتی پێشڤەڕووی کورد لە سوریا لە ساڵی ١٩٣٠ لە گوندی قورمانی سەر بە دربێسی کانتۆنی حەسەکەی هەرێمی جزیر لەدایکبووە.

عەبدولحەمید حاج دەرویش دامەزرێنەری تەڤگەری سیاسی کورد لە سوریایە. لە پارت و ڕێکخستنەکاندا ژمارەیەک زۆر پۆستی وەرگرتووە. دواتر وەک سکرتێری پارتی دیموکراتی پێشڤەڕووت کورد لە سوریا هەڵبژێردرا.

ف.ق

سه‌رچاوه‌: ANFNEWS