میدیا - هەولێر :
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ٢٠ / ٣ / ٢٠٢٣، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە شاندى رەوتى حیکمەى نیشتمانى كردو، کە بەمەبەستى پێشکەشکردنى پیرۆزبایی بەبۆنەى (٢٨)ەمین ساڵیادى دامەزراندنی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان YNDK سەردانى YNDK یان کرد.
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ دووشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK لە بارەگای مەكتەبی سیاسیی YNDK لە شاری هەولێر، بەئامادەبوونى هەڤاڵان (قەهار تاهیر ئەندامانى مەکتەبى سیاسى و شاکر هاشم ئەندامى کۆمیتەى سەرکردایەتى و فاخیر نانەکەلى کارگێڕى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییەکانى و جەلال سمایل و زوبێر عومەر ئەندامانى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییەکانى YNDK) پێشوازیانكرد لە بەڕێز (سەباح سالحى بەرپرسى ئەندامى مەکتەبى سیاسى و بەرپرسى مەکتەبى هەرێمى کوردستانى رەوتى حیکمەى نیشتمانى و شاندى یاوەرى)، بەڕێزیان بە بۆنەى (٢٨)ەمین ساڵیادى دامەزراندنی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان YNDK ، ناوى سەماحەتى سەید عەمار حەکیم سەرۆکى رەوتى حیکمە و سەرکردایەتیى رەوتى حیکمە پیرۆزبایى لە سکرتێرى گشتیى و سەرکردایەتیى YNDK کردو هیواى پێشڤەچوون و گەشەسەندنى زیاترو سەرکەوتنى بۆ YNDK خواست.
سکرتێرى گشتیى YNDK لەلایەن خۆیەوە سوپاس و سڵاوو رێزى خۆیان و سەرکردایەتیى YNDKى بە بەڕێزیان راگەیاندو، سوپاسى ئەو سەردان و بەسەرکردنەوەى کردن.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا, جەختكرایەوە سەر پێشڤەبردن و پتەوكردنی پەیوەندی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردنى خەڵکى عێراق و كوردستان.