Print this page

پارتی دیموكراتی كوردستان (28)ەمین ساڵیادى دامه‌زراندنی YNDK پیرۆز ده‌كات

آذار/مارس 24, 2023
میدیا- هه‌ولێر:
مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌بۆنه‌ی (28)ەمین ساڵیادى دامەزراندنی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK، پەیامێکى پیرۆزبایى ئاراستەى غەفوور مەخموورى سکرتێرى گشتى و مەکتەبى سیاسى و کۆمیتەى سەرکردایەتیى YNDK دەکات و، پیرۆزبایی له‌ سكرتێرى گشتى و مه‌كته‌بی سیاسی و کۆمیتەى سەرکردایەتى و ئه‌ندامانی YNDK ده‌كات و هیوای سه‌ركه‌وتنی زیاتریان بۆ ده‌خوازێت، ئەمەش ده‌قی په‌یامی پیرۆزباییه‌كەیە‌ :
پەیامى پیرۆزبایى مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان
بۆ (28)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی نەتەوەیی دیموکراتی كوردستان YNDK
بەڕێز غەفوور مەخموری سکرتێری گشتی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان.
بەڕێزان ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتیی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان.
بەبۆنەی(٢٨)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان، پیرۆزباییەکی گەرم لە ئێوەی بەڕێز و ئەندامان و لایەنگرانی حزبە تێکۆشەرەکەتان دەکەین و، ئومێدەوارین لە بەرنامە و چالاکییەکانتان بەردەوام و سەرکەوتووبن.
لەکاتێکدا یادی دامەزراندنی حزبەکەتان پیرۆز دەکەین، جەخت لەسەر کاری هاوبەش و هەماهەنگیی بەردەوامی نێوانمان دەکەینەوە بۆ بەهێزکردنی یەکڕیزیی لە نێوان پارت و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بۆ پاراستن و بەهێزترکردنی قەوارەی هەرێمی کوردستان و دەستکەوتەکانمان و بەدیهێنانی ئامانجە ڕەواکانمان.
دووبارە پیرۆزباییتان لێدەکەین و هەر سەکەوتوو بن.
مەکتەبی سیاسیی
پارتی دیموکراتی کوردستان
٢١ـی٣ـی٢٠٢٣