میدیا – سۆران
شاندێکی هەرێمی سۆرانی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستانYNDK بەشداری ساڵوەگەڕی راپەڕینی دەڤەری سۆران دەکات.
ئه‌مڕۆ رێكه‌وتی 10-3-2023 له یادی (32) ساڵه‌ی راپه‌ڕینی ده‌ڤه‌ری سۆران، له مه‌راسیمێكی شایسته‌دا به ئاماده‌بوونی چه‌ندین لێپرسراوی حزبی و حكومی و كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان، شاندێکی هەرێمی سۆرانی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستانYNDK كه پێكهاتبوو له هه‌ڤاڵان ( پاڵه گه‌ردی به‌رپرسی هه‌رێمی سۆران و مه‌عروف سمیلانی كارگێڕی هه‌رێمی سۆران و ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی هه‌رێمی سۆران) بەشداری ئه‌م یاده ده‌كه‌ن.
له یاده‌كه (هەڵگۆرد شێخ نەجیم) سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران وتارێكی به‌م بۆنه‌وه پێشكه‌شكرد و تیایدا باسی له‌و رۆژه مێژووییه‌ی جه‌ماوه‌ری ده‌ڤه‌ری سۆران كرد كه له‌و رۆژه‌دا به‌رامبه‌ر زوڵمی ڕژێمی به‌عسی دیكتاتۆر گیان فیدایانه به‌هاوكاری پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان هه‌ڵیان كوتایه سه‌ر باره‌گا داپڵۆسێنه‌ره‌كانی حزبی به‌عس و سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی ئه‌م شاره‌یان له به‌عس و دار و ده‌سته داپڵۆسێنه‌ره‌كه‌ی پاككرده‌وه.
سه‌باره‌ت به‌م رۆژه مێژووییه پاڵه گه‌ردی به‌رپرسی هه‌رێمی سۆرانیYNDK به‌میدیای راگه‌یاند: "له رۆژی ١٠ی ئاداری ساڵی ١٩٩١ بڵێسەی ئاگری راپەڕین گەیشتە ناوچەکانی سۆران و جەماوەری دڵسۆزی ده‌ڤه‌ره‌كه بە پاڵپشتی ھێزەکانی پێشمەرگە، توانییان ناوچەکانی برادۆست و حاجی ئۆمەران و سۆران و رواندز و باڵەکایەتی لە رژێمی بەعس پاک بکەنەوە و ده‌ڤه‌ره‌كه ئازاد بكه‌ن و هه‌ر له‌و رۆژه‌دا سێ هاووڵاتی ده‌ڤه‌ری سۆران به‌ناوه‌كانی ( تاهیر شاکر باڵەکی و تاهیر عەبدوڵڵا پیرسوەیی و باقی عزیز شێروانی) چوونه كاروانی شه‌هیدان و له مێژووی ده‌ڤه‌ره‌كه تا هه‌تایه ناویان به‌زیندوویی ده‌مێنێته‌وه" .
شایانی باسه له‌م یاده پیرۆزه‌دا جگه له وتار چه‌ندین چاڵاكی دیكه‌ی قوتابخانه‌كان و فۆلكلۆری تایبه‌ت بهدهڤهرهكه پێشكه‌شكران و یاده‌كه به‌رز و شكۆدار ڕاگیرا.