Print this page

مه‌كته‌بی سیاسییYNDK به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ حزبی شیوعی و بزوتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان سه‌ردانی BRDKده‌كات

آذار/مارس 05, 2023

   میدیا- چوارقوڕنه‌

مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK؛ به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ حزبی شیوعی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان سه‌ردانی بزوتنه‌وه‌ی رزگاری دیموكراتی كوردستانBRDK له‌ چوارقوڕنه‌ ده‌كات، سەبارەت بە رەوشی سیاسی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ و چەند پرسێكی دیكە گفتوگۆیان كرد .

ئێواره‌ی رۆژی شەممە رێكه‌وتی 4-3-2023، هه‌ڤاڵ د.شاخه‌وان خالید كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستانYNDK و به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هاوڕێ هاوتا ره‌سول له‌ حزبى شیوعى كوردستان و خه‌لیل مه‌حمود ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی بزوتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان له‌ شاری چوارقوڕنه‌ سه‌ردانی بزوتنه‌وه‌ی رزگاری دیموكراتی كوردستان ده‌كه‌ن و  بەگەرمی لە لایەن بەڕێزان (عه‌بدوڵڵا نازه‌نینی سكرتێری گشتی و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تیBRDK ) پێشوازییان لێكرا.

لەدیدارێکه‌دا دوای هه‌واڵ پرسین له‌ به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا نازه‌نینی كه‌ماوه‌یه‌كه‌ نه‌شته‌گه‌ری بۆ كرابوو، له‌به‌رامبه‌ردا سوپاسیكردن، هه‌روه‌ها گفتوگۆ ده‌رباره‌ی  رەوشی سیاسی كوردستان و دواپێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە كرا، جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی گەلی كوردستان بە تەواوی هێز و لایەنە سیاسى و پێكهاتەكان  بۆ پاراستن و چەسپاندنی دەستكەوتەكان و به‌دەستهێنانی ته‌واوی مافەكانی گەلی كوردستان