Print this page

مه‌كته‌بی سیاسی YNDK له ‌شاری سلێمانی به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی KNK ده‌كات

آذار/مارس 05, 2023

میدیا - هه‌ولێر
كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان KNKكۆبوونەوەی خۆی به‌ئاماده‌بوونی هاوسه‌رۆك و  ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی لە پارێزگای سلێمانی ساز ده‌كات.
رۆژی شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 4/3/2023 شاندێكی كۆنسه‌ی كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان (KNK)‌  كه ‌له‌ ئه‌وروپا هاتبوونه‌ باشووری كوردستان پێكهاتبوون له ‌هه‌ڤاڵان ( ئه‌حمه‌د قه‌ره‌مووس هاوسه‌رۆكی KNKو ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی كۆنسه‌ی سه‌رۆكایه‌تیKNK)، به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان (KNK)‌ له ‌هۆڵی رێكخراوی گه‌شه‌پێدانی مه‌ده‌نیه‌تCDO له‌ پارێزگای سلێمانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان له‌سه‌ر رێكخستنه‌وه‌ی كاره‌كانی كۆمیته‌ی باشووری KNK و ره‌وشی سیاسی كوردستان و ناوچه‌كه‌ و جیهان ئه‌نجامدا، له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا‌ شاخه‌وان خالید كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK به‌شدار بوو.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا‌ گفتوگۆی چڕ له‌سه‌ر ته‌وه‌ره‌كان كرا و له‌م باره‌یه‌وه‌ شاخه‌وان خالید به‌ ئه‌ندامانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی راگه‌یاند: " پێویسته‌ KNK دوور له‌ ده‌ستێوه‌ردان چه‌ترێكی نه‌ته‌وه‌یی  و كار بۆ یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی بكات و ده‌رباره‌ی بارودۆخی ئێستای كوردستانیش زۆر هه‌ستیاره‌ و داگیركه‌ران و دوژمنانی كوردستان به‌ ‌رێگه‌ی جیاواز دژایه‌تی گه‌لی كوردستان و مافه‌كانمان ده‌كه‌ن، بۆیه‌ ده‌بێ هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان یه‌كریز و یه‌كده‌نگ بین و به‌ره‌نگاری ئه‌و دژایه‌تی و دوژمنایه‌تی و داگیركارییه‌ ببینه‌وه‌، هه‌روه‌ها پێویسته‌ حزب و لایه‌نه‌كانی كوردستانی كێشه‌كان به‌گفتوگۆ و دیالۆگ چاره‌سه‌ربكه‌ن و به‌هه‌موو لایه‌كمان پارێزگاری له‌ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌لی كوردستان له‌باشوور و رۆژئاوای وڵات بكه‌ین.