میدیا - هەولێر:
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ٢٠ / ٢ / ٢٠٢٣، سكرتێری گشتیی YNDK سەردانی لقى بیست و سێى قەرەچووغى پارتى دیموکراتى كوردستان-یان كردو، پیرۆزباییان لە بەرپرسى نوێى لق کرد و هیواى سەرکەوتنیان بۆ خواست لە ئەرک و کارى داهاتوویدا.
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ دووشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK بەیاوەری هەڤاڵان (د. عبدوڵڵا عەدۆ و قەهار تاهیر سەعید ئەندامانى مەکتەبى سیاسى و شاکر هاشم ئەندامی كۆمیتەی سەركردایەتی و بەرپرسى هەرێمى هەولێرى YNDK وفاخیر نانەکەلى کارگێڕى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییەکان و جەلال سمایل و ئەرسەلان کاروانى ئەندامانى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییەکانى YNDK)، سەردانی بارەگای لقى بیست و سێى قەرەچووغى پارتى دیموکراتى كوردستان-یان لە ناحیەى شەمامک كردو بەگەرمی لەلایەن بەڕێزان (سەنگەر کانەبى گەورە بەرپرسى لق و کارگێڕو ئەندامانى لق)ەوە پێشوازییان لێكرا و، لەدیدارێکى برایانەدا سکرتێرى گشتیى YNDK بەناوى خۆى و سەرکردایەتیى YNDK پیرۆزبایى دەستەکاربوونى لە بەرپرسى نوێى لقى بیست و سێى قەرەچووغى پارتى دیموکراتى کوردستان کردو هیواى سەرکەوتنى بۆ خواست لە ئەک و کارى داهاتوویدا، لەلایەن خۆیەوە بەرپرسى لقى ٢٣ى PDK خۆشحاڵى خۆى بۆ ئەو سەردانەى شاندى YNDK دەبڕى و سوپاسى سکرتێرى گشتیى و سەرکردایەتیى YNDK ى کرد.
لە تەوەرێکى دیکەى دیدارەکەدا باس لە رەوشى دەڤەرى مەخموورو قەراج و کەندێناوە کراو جەختکرایەوە سەر ئەوەى کەوا پێویستە زیاتر بایەخ بە دەڤەرەکە بدرێت و خزمەتگوزارییە سەرەکییەکان پێشکەشى دەڤەرەکە بکرێت.
هەر له دیدارەكەدا جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.