Print this page

پەیامى هاوخەمى سکرتێرى گشتیى YNDK بۆ کۆچى دوایی تێکۆشەرى ناسراوى کوردستان (حەمید ئەفەندى)

شباط/فبراير 18, 2023
پەیامى هاوخەمى سکرتێرى گشتیى YNDK بۆ کۆچى دوایی تێکۆشەرى ناسراوى کوردستان (حەمید ئەفەندى)
بەڕێزان بنەماڵەى خوالێخۆشبوو مامۆستا (حەمید ئەفەندى)
سڵاوێكی گەرم ....
بەخەم و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەو سەرکردە و تێکۆشەرى ناسراوى کوردستان بەڕێز مامۆستا (حەمید ئەفەندى)-مان پێگەیشت، مامۆستا (حەمید ئەفەندى) ؛ سەرکردەیەکى لێهاتوو و دیارى بزاڤى رزگاریخوازى نیشتمانیى کوردستان بوو، لە خەباتى پێشمەرگایەتى رۆلێکى کاراى هەبوو، لەدەستدانى تێکۆشەرێکى وەک کاک (حەمید ئەفەندى) زیانێکى مەزنە بۆ سەرجەم بزاڤى رزگاریخوازى نیشتمانیى کوردستان، بەناوی خۆمان و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی سەركردایەتی و تەواوی ئەندامانی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK پرسەو سەرەخۆشی گەرمی خۆمان ئاراستەی ئێوەى بەڕێزو تەواوى بنەماڵە سەربەرزەکەتان و خزمانى خوالێخۆشبوو دەكەین و خۆمان بە هاوخەمتان دەزانین و، ئومێد دەكەین ئەوە دواناخۆشیتان بێت و، لە یەزدانی مەزن دەپاڕێینەوە دڵنەوایی و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت و خوالێخۆشبوویش بخاتە بەر رەحمەت و دلۆڤانی خۆی.
براتان
غەفوور مەخمووری
سكرتێری گشتیی
یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK
17 / 2 / 2023