میدیا- هه‌ولێر
دوای نیوه‌ڕۆی رۆژی سێشەممە رێكه‌وتی 14-2-2023 (د. شاخه‌وان خالید كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK ) لە گۆڕستانی گردەڕشە لە شاری هەولێر، بەئامادەبوونی دكتۆر كاوە مەحمود سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی كوردستان و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی كوردستان و عێراق و ئه‌ندامان و خانەوادەی شەهیدان و پێشمەرگە دێرینەكان و زیندانیانی سیاسی و نوێنەری ژماره‌یه‌ك له حزب و لایەنی سیاسی به‌شه‌كانی كوردستان و رۆشنبیر و راگه‌یاندكار و كه‌سایه‌تی و هونه‌رمه‌ند و ولاتپارێزان، به‌شداری مەراسیمی 14ی شوباتی رۆژی شەهیدانی شیوعی ده‌كات.
سەرەتای مەراسیمەكە به‌خوله‌كێك وەستان بۆ گیانی پاكی شەهیدان ده‌ستی پێكرد و پاشان وتاری به‌خێرهاتن و ژماره‌یه‌ك وتاری دیكه به‌م بۆنه‌یه‌وه له‌گه‌ڵ چه‌ند برگه و چاڵاكییه‌كی هونه‌ری و شیعری و وتنی سروودی نیشتمانی پێشكه‌شكران و له‌دوای ئه‌وه له‌لایه‌ن ئاماده‌بووان و خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان وه‌ك رێز و وه‌فایه‌ك تاجەگوڵینە لەسەر گڵكۆی شەهیدان له‌گۆڕستانی گردهڕشه دانرا.